کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پرسی کورد لە کۆنفرانسی \'\'تورکیە و کورد\'\' لە پارلمانی ئورووپا تاوتوێ کرا

14:48 - 16 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ بلژیک بە سەرپەرسیی \'\'جەمیل فەتحی\'\' نوێنەری حیزب لەو وڵاتە لە کۆنفڕانسی ساڵانەی \'\'تورکیە و کورد\'\' بەشداریی کرد.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لەو کۆنفڕانسەدا پرسە پێوەندیدارەکانی نێوان کوردی تورکیە و دەوڵەتی ئەو وڵاتە و بارودۆخی کورد لە یەک ساڵی رابردوودا هاتە بەر باس.
پرۆسەی ئاشتیی نێوان کورد و تورک بەشێکی دیکەی ئەو کۆنفڕانسە بوو.
کۆنفڕانسی ساڵانەی \'\'تورکیە و کورد\'\' کە تێیدا ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییەکان، رۆژنامەنووسان و رێکخراوە مەدەنییەکان ئامادەبوون، پاش دوو رۆژ کاری بەردەوام کۆتایی پێ هات.