کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نۆهەمین فیستیڤاڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەڕێوەچوو

16:44 - 23 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: نۆهەمین فستیڤاڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لە رێوڕەسمێکدا بە دابەشکردنی خەڵات بەسەر سەرکەوتوانی بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەو فیستیڤاڵە بەڕێوەچوو.


بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، ئەو فستیڤاڵە لە بەشەکانی نیزامی، وەرزشی و هزری، لەلایەن هێزەی پارێزگایی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە رێکەوتی ٨ی سەرماوەز هەتا ١٩ سەرماوەز بەڕێوەچوو.
\'\'شەترەنج، فووتساڵ و پینگ پۆنگ\'\' لە بەشی وەرزش و \'\'شێعر و نووسینی بابەت\'\' لە بەشی هزر و ئەندیشە، دوو بەشی بڕگەکانی ئەو فیستیڤاڵەی و بەشی \'\'تیرهاوێژی بە چەکی کەڵانشینکۆف و قەناسە\'\' بڕگەی نیزامیی ئەو فیستیڤاڵەی پێکهێنابوو.
فیستیڤاڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر دروشمی \'\'پێشمەرگە چرای رووناکیی رێگای خەبات\'\' بەڕێوەچوو.
ئەو فیستیڤاڵە بە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمێک لەلایەن هێزی پارێزگاریی حیزبی دێموکراتەوە کۆتایی پێ هات و تێیدا پاش خوێندنەوەی پەیامی کۆتایی نۆهەمین فیستیڤاڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەلایەن \'\'شۆڕش ئیبراهیمی\'\'یەوە، خەڵات بەسەر سەرکەوتوانی خولەکەدا دابەشکرا.