کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە شاری مەریوان بەبۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە

15:41 - 24 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز چالاکیی تەبلیغییان لە شوێنە جیاجیاکانی مەریوان بەڕێوەبرد.

بەپێێ راپۆرتی کوردستان میدیا، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی شاری مەریوان چالاکیی بەرینی تەبلیغی لەلایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێر، بەڕێوەچوو.

7467.jpg


ئەو شوێنانە کە چالاکییان تێدا بەڕێوەچووە، بریتین لە:

دارسەیران ٢، تێکڕای شەقام و کۆڵانەکانی دارسەیرانی ٢، مووسکی ٢ و تێکڕای شەقام و کۆڵانەکان مووسکی ٢، مووسکی ١