کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری کامیاران بەرز راگیرا

15:42 - 25 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات رۆژی ٢٦ سەرماوەزیان لە شاری کامیاران بە بەڕێوەبردنی چالاکی تەبلیغی بەرز راگرت.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری کامیاران چالاکیی تەبلیغییان بە نووسینی دروشم لەسەر دیوار و بڵاوکردنەوەی تراکتی پێوەندیدار بەو رۆژە بەڕێوەبرد.
ئەو شوێنانەی شاری کامیاران کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوەچووە، بریتین لە:

جاددەی ئەڵک، دەوروبەری مزگەوتی حەزرەتی هەمزە، دەوروبەری فەرهەنگسەرا، شەقامی دوکتور قاسملوو، بان تەپە و شەقامی ١٢ میتری.