کوردستان میدیا: سینەماکار و دەرهێنەرێکی کوردی خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری تاران دەسبەسەر کرا.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردەوە، کەیوان کەریمی براوەی خەڵاتی فیستیڤاڵی قوتابییانی فیلمی \'\'فیلۆفیست\'\'، ٨ رۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر و دواتر راپێچی بەندیخانەی \'\'ئەڤین\'\' لە شاری تاران کراوە.
ئەو سەرچاوە بڵاویشی کردەوە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەو سینەماکارە کوردە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە رانەگەیەنراوە.
بەپێی ئاماری کوردستان میدیا، لە سەرەتای مانگی سەرماوەزەوە هەتا ئێستا ٨ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.