کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری ناوچەی مەهاباد کۆچی دوایی کرد

19:14 - 3 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: رەحیم محەممەدی کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەری ناوچەی مەهاباد بەهۆی رووداوی هاتوچۆ کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەری ناوچەی مەهاباد بەناوی \'\'رەحیم محەممەدی\'\' بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا گیانی لە دەست دا.

7526.jpg
رەحیم محەممەدی

ناوبراو لە کاتی گەڕانەوە لە رێوڕەسمی شەوی یەڵدا لە ماڵی یەکێک لە هەڤاڵەکانی، ماشینێک بە خێرایی‌یەکی زۆرەوە لە نێو پیادەڕەودا خۆی پێدا دا و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دەکا و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد