کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شارۆچکەی حاجی ئۆمەران کۆچی دوایی کرد

16:21 - 21 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: قادر بەهرام ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارۆچکەی حاجی ئۆمەران بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامـێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی \'\'قادر بەهرام\'\' خەڵکی گوندی \'\'هەوشینان\'\'ی سەربە ناوچەی \'\'سەرشاخان\'\'ی نەغەدە و دانیشتووی شارۆچکەی \'\'حاجی ئۆمەران\'\'ی هەرێمی کوردستان، بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٥١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
قادر بەهرام ساڵی ١٣٦١ هەتا ١٣٦٦ی هەتاوی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و پاش وازهێنان لە پێشمەرگایەتی و گەڕانەوە بۆ ناوخۆی وڵات، پێوەندیی بە تەشکیلاتی نهێنیی حیزبەوە گرت و درێژەی ئەرکە حیزبییەکانی خۆی دا.
دواتر بەهۆی گوشاری هێزەکانی رێژیم بۆسەر ئەو ئەندامەی حیزب و بنەماڵەکەی، لە رووی ناچارییەوە رووی لە هەرێمی کوردستان کرد و هەتا دوا ساتەکانی ژیانی بە رێبازی حیزب و گەل وەفادار مایەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد