کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

19:00 - 22 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: ئەندامێکی هەڵسووڕ و چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەهۆی نەخۆشی لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، \'\'شەمێ خانم ئەحمەدی\'\' ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خێزانی \'\'سەلیم ئاغای عەزیزی\'\' ئەندامی کۆچکردووی حیزب، رێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی بەهۆی نەخۆشیی دڵ لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
شەمێ ئەندامێکی دڵسۆز و هەڵسووڕی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و هەمیشە بەوپەڕی بەرپرسایەتییەوە ئەرکە حیزبییەکانی بە جێ دەگەیاند.
تەرمی ئەو ئەندامەی حیزبی دێموکرات رۆژی هەینی لە گۆڕستانی شاری مەهاباد بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و هیوای سەبوورییان بۆ دەخوازێت.
رۆحی شاد