• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

په‌یامی پیرۆزبایی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکرات بەبۆنەی دامەزرانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان

زایینی: ٠١-٠٦-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٣/١٢ - ١٣:١٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
په‌یامی پیرۆزبایی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکرات بەبۆنەی دامەزرانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان
کوردستان میدیا: دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکرات، په‌یامی پیرۆزبایی یادی ٣٧ ساڵه‌ی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستانی ئاراسته‌ی ئه‌و یه‌کیه‌تییه‌ کرد.


دەقی په‌یامه‌کە به‌م چه‌شنه‌یه:


به‌ڕێز مام جه‌لال سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان


به‌ڕێزان ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی ‌و پێکهێنه‌رانی بۆنه‌ی یاد کردنه‌وه‌ی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان!


به‌ سڵاوێکی گه‌رمی دۆستانه‌


به‌ بۆنه‌ی سی‌وحه‌وته‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان وه‌ک دۆستێکی دێرینی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران پـڕ به‌دڵ پێرۆزباییتان لێ ده‌که‌ین ‌و سه‌رکه‌وتن ‌و گه‌شه‌ کردنتان له‌ خزمه‌ت به‌ دۆزی کورد له‌ کوردستانی عێراق ‌و سه‌رانسه‌ری عێراق بۆ به‌ ئاوات ده‌خوازین به‌تایبه‌ت له‌م هه‌لومه‌رجه‌ ئه‌سته‌م ‌و ناسکه‌دا که‌ عێراق له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوویه‌ ‌و یه‌کیه‌تی نیشتمانیی کوردستانیش ده‌توانێ‌ ده‌وری شوێندانه‌ر بگێڕێ ‌‌و به‌ یه‌کده‌نگی‌ و هاوهه‌نگاوی له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان بۆ چه‌سپاندنی زیاتری دۆزی کورد له‌ عێراق ‌و ته‌نانه‌ت به‌ره‌و گه‌شه‌ بردنی عێراق کاریگه‌ریی خۆی هه‌بێ‌. ئێمه‌ هیوادارین یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان له‌ هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا سه‌رکه‌وتوو بێ‌ ‌و خاڵی دره‌وشاوه‌تر به‌ مێژووی خه‌باتی سی‌وحه‌وت ساڵه‌ی خۆی زیاد بکا.


حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌ ره‌وتی پێوه‌ندییه‌کانی ته‌واو دۆستانه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستاندا رۆژانی پڕ له‌ شانازی له‌ هاوکاری دوو لایه‌نه‌یان تۆمار کردووه‌ و ئه‌و بۆنه‌یه‌ش به‌ ده‌رفه‌ت ده‌زانێ‌ بۆ پێداگرتنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پێوه‌ندییانه‌‌ و ته‌نانه‌ت به‌هێزترکردن ‌و به‌رین کردنه‌وه‌شی به‌ پێویستییه‌کی نیشتمانی ده‌زانێ ‌‌و کاری زیاتر‌ و هه‌وڵ پتر له‌و پێناوه‌دا به‌ ئه‌رکی هه‌ر دوو لایه‌نی دۆست‌ و برا ‌و ته‌نانه‌ت گشت هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان دێنێته‌ ئه‌ژمار.


جارێکی دیکه‌ پێرۆزباییمان قبووڵ بفه‌رموون ‌و سه‌رکه‌وتوو بن.



حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی

١١ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی
٣١ی مه‌ی ٢٠١٢ی زایینی
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا