ئیدریس ئەحمه‌دی
هه‌ر وه‌ک له دوا دانیشتنه‌کانی دوایی له به‌غدا ده‌رکه‌وت، ئامریکا و ئێران نه‌یانتوانی به رێککه‌وتن بگه‌ن. ناکرێ ئه‌م هه‌وڵه دیپلۆماتیکانه بۆ مه‌سه‌له‌گه‌لێک وه‌ک راده‌ی پیتاندنی ئوران‌یۆم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، یان دانی ئه‌م یان ئه‌و جۆره ئیمتیازه له‌لایه‌ن رۆژئاواوه به کۆماری ئیسلامی دابشکێندرێ. ئامریکا هه‌ر له پاش شۆڕشی ١٩٧٩زایینییه‌وه هه‌وڵی دروست کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ تاران‌دا داوه، به‌ڵام سه‌ر‌که‌وتوو نه‌بووه. ئیداره‌ی کلینتۆن له ساڵاکانی ١٩٩٧ تاکوو ٢٠٠٠ زۆری هه‌وڵ دا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا پێوه‌ندی نۆرمال بکاته‌وه. له ساڵانی دواییدا، ئیداره‌ی ئۆباما به نۆره‌ی خۆی به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه. کێشه‌ی نێوان ئێران و ئامریکا ئاڵۆزه و ده‌کرێ بڵێین هۆکاری مێژووی، ئایدیولۆژی و ژیۆپۆلیتیکی هه‌یه.
چ به قه‌ناعه‌ت، یان به مه‌به‌ستی پڕۆپاگانه و ره‌وایه‌ت دان به دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ ئامریکادا بێ، کۆماری ئیسلامی و به‌شێک له ئوپۆزیسیۆنی فارس ده‌وری رێکخراوی هه‌واڵگریی ئامریکا له لابردنی موسه‌دیق له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له ساڵی ١٩٥٣ به‌رده‌وام به‌رجه‌سته ده‌که‌نه‌وه. له ده‌یه‌ی ١٩٦٠وه، ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی به خه‌ستی دژایه‌تی ئامریکای ده‌کرد و پاش داگیر کردنی باڵوێزی ئامریکا له تاران، رێژیم له تاران دژایه‌تی کردنی ئامریکای کردووه به یه‌کێک له سیاسه‌ته سه‌ره‌کییه‌کانی خۆی. لادان له‌م رێگایه زه‌حمه‌ته، گه‌رچی له نێو رێژیم‌دا که‌سانێک یان جه‌ناح‌گه‌لێک هه‌بن که بیانهه‌وێ واز له‌م دژایه‌تییه بێنن.
له هه‌موو ئه‌مانه گرنگتر، ئێران هه‌ر له سه‌رده‌می شادا نیازی وه‌ده‌ستهێنانی سوڵته‌ی به سه‌ر ناوچه‌ی که‌نداو و بگره رۆژهه‌ڵاتی ناویندا هه‌بوو. هه‌وڵی ئێران بۆ وه‌ده‌ستهێنای چه‌کی ناو‌کی له سه‌رده‌می شادا ده‌بێ له‌م راستاییه‌دا ببیندرێ. پاش هاتنه سه‌رکاری رێژیمی ئیسلامی له تاران، بێجگه له ناسیۆنالیزمی فارس وه‌ک یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کانی ستراتیژی هێژومۆنیخوازی ئێران، پان ئیسلامیزمی پێ زیاد بووه. به هۆی ئه‌وه‌وه که فارس که‌مینه‌ن له چاو زۆرینه خه‌ڵکی ناوچه‌که، که عه‌ره‌ب و سوونه‌ن، کۆماری ئیسلامی که‌ڵکی له پان ئیسلامیزم وه‌رگرتووه هه‌م بۆ شارده‌نه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌کی ناسیۆنالیستی هێژومۆنیخۆاز و هه‌م بۆ به لارێ‌دا بردنی رای گشتی ناوچه‌که. بۆیه، ئێرانی پاش شۆڕش بووه به ئاڵاهه‌ڵگری مه‌سه‌له‌ی فه‌لستین و ئاماده نیه دان به وجوودی ده‌وڵتی ئیسراییلدا بنێ.
(جێگای وه بیر هێنانه‌وه‌یه که شا، به هۆی ئامانجی وه‌ده‌ستهێنانی سوڵته به‌سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بیدا، ئاماده نه‌بوو پێوه‌ندی ئاشکرای دیپلۆماتیکی له گه‌ڵ ئیسراییل دا هه‌بێ.) بێ گومان پان ئیسلامیزم بۆ ئێران ئامرازه، نه‌ک ده‌سته‌یه‌ک پرنیسیپی ئه‌خلاقی و ئایدیۆلۆژی که له قه‌ناعه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتبێ. ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی راستبێژ بایا، ده‌بووخه‌ڵکی عه‌ره‌بی ئه‌هوازی نه‌چه‌وساندبایه‌ته‌وه. دژایه‌تی کردنی ئیسراییل به مانایه‌کی دیکه‌ش ئیدئۆلۆژیک نییه، به‌ڵکوو له بنه‌ڕه‌تدا ژێوپۆلیتیکه. به هۆی هاوپه‌یمانی ئامریکا و ئیسراییل، ئێران ده‌سه‌ڵاتی ئامریکا له ناوچه‌که و پشتیوانی سیاسی، نیزامی و ئابووری له ئیسراییل به له‌مپه‌ری سه‌ره‌کی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی هێژێمونی خۆی ده‌بینێ.
بۆیه، له بنه‌ڕه‌تدا ئێران ئامانجی ده‌سه‌ڵاتخۆازی به چه‌شنێک هه‌یه که دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئامریکا و ئیسراییله له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا. ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه به مانای ره‌ت کردنه‌وه یان که‌م ره‌نگ کردنه‌وه‌ی ده‌وری ئایدیۆلۆژی پان ئیسلامیستی کۆماری ئیسلامی نیه. رێژیمی تاران هه‌م له به‌ر مه‌شروعییه‌تی نیوخۆی و هه‌م به هۆی ستراتیژی ناوچه‌یی، ناتوانێ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئامریکدا ساز بکاته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی سی ساڵه‌ی خۆی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی هێژمونی به فیرۆ نه‌دا. بۆ نموونه، سازکردنه‌وه‌ی پێه‌وه‌ندی له گه‌ڵ ئامریکادا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئێران ناچار بێ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئیسراییل نه‌کا. هه‌روها ناچار ده‌بێ پشتیوانی له تێرۆریزم دژ به‌م زلهێزه جیهانییه و هاوپه‌یمانانی کۆتایی پێ بێنێ. هه‌موو جه‌ناحه‌کانی نێو رێژیم، که ته‌نیا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی تاکتیکی جیاوازی سیاسی‌یان هه‌یه، له‌م گرێدرانه به ئه‌مریکاوه له کاتی نۆرماڵ کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی دیپلۆماتیک ده‌سترن.
ره‌نگبێ ئه‌مریکا و ئێران به رێکه‌وتنێکی کاتی سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ناو‌کی تاران بگه‌ن، به‌ڵام تاکوو ئه‌و دوو وڵاته ئامانجی ژیۆپۆلیتیکی دژ به یه‌کتریان هه‌بێ، ناتوانن پێوه‌ندی ساز بکه‌نه‌وه. جێگای وه بیرهێنانه‌وه‌یه که ئامریکا و یه‌کیه‌تیی سوڤیه‌ت دواجار ناچار بوون پێکه‌وه دانووستاندنیان هه‌بێ، به‌ڵام شه‌ڕی سارد به‌رده‌وام بوو تاکوو یه‌کیه‌تیی سۆڤیه‌ت به هۆی قه‌یرانی ئابوورییه‌وه شکستی هێنا.
جیاوازیی نێوان ئێران و یه‌کیه‌تیی سۆڤیه‌ت ئه‌وه‌یه که ئێران هێشتا نه‌بووه به زلهێزێکی ناوچه‌یی و تاکوو ئه‌و کاته‌ی بتوانێ نه‌وت به ئه‌ندازه‌ی پێویست بفرۆشێ، ده‌توانێ به‌رده‌وام بێ له‌سه‌ر به‌رنامه ستراتژیکه‌کانی، که وه‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناو‌کی ته‌نیا یه‌کێکیانه. ئامریکاش سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی ئابووری و له‌ده‌ست دانی نفوورزی خۆی له ساڵانی دوایی، هێشتا زلهێزی سه‌ره‌کیی دونیایه و ئه‌وه‌نده ئیمکانی هه‌یه پێش به ئێران بگرێ له وه‌ده‌ستهێنانی هێژمۆنی له رۆژهه‌ڵاتی ناوایندا. هه‌روها ئێستا وڵاته گه‌وره‌کانی ئورووپا ئێستا پشتیوانی ئه‌مریکان و پێکه‌وه فشاری زیاتر بۆ تاران دێنین بۆ پاشه‌کشه پێ کردنی.
بۆیه، پێشبینی به جێ ئه‌وه‌یه ئه‌م کێشه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی رۆژئاوا ته‌سلیمی کۆماری ئیسلامی بێ و ناوچه‌که‌ی بۆ به جێ بێڵین یان ئه‌وه‌ی رێژیمک له تاران بێته سه‌رکار که واز له‌و هێژێمونیخۆازییه به شێوه‌ی کۆماری ئیسلامی بێنێ. دانیشتنه‌کانی موسکۆ له مانگی داهاتوودا به ئاکامێکی ئه‌وتۆ ناگه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی به هۆی گه‌مارۆی جیدی له سه‌ر که‌رتی نه‌وتی وڵات که مه‌وجوودیه‌تی رێژیم بخه‌تا خه‌ته‌ره‌وه، پاشه‌کشه‌یه‌کی کاتی بکا.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رێکه‌وتنێک له سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران بێته ئاراوه، ململانێیی ژیۆپۆلیتیتک و ئایدیۆلژی هه‌ر له جێاگی خۆیان ده‌مێننه‌وه. هه‌روه‌ک له که‌یسی حکوومه‌تی به‌عس پاش شه‌ڕی که‌نداو بینیمان، رێکه‌وتن له سه‌ر داماڵینی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی به‌و مانایه نیه که له کرده‌وه‌دا پرۆسه‌یه‌کی سانایه. عێراق به‌رده‌وام رێگای له پشکێنه‌ره‌نانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گرت بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌کانیان و ئامریکا ناچار بوو چه‌ندین جار له رێگای هێزی هه‌واییه‌وه له عێراق بدا بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی داماڵینی چه‌ک به‌رده‌وام بێ. رازی بوونی ئێران به رێگا دان به پشکنینی بنکه ناوکییه‌کانی به‌و مانایه نییه که له کرده‌وه‌دا له‌مپه‌ر دروست نه‌کا بۆ پشکێنه‌ران.
که‌وابوو، چ رێکه‌وتن بکرێ چ نه‌کرێ، نه‌ک ته‌نیا ململانێی ژیۆپۆلیتیک له نێوان ئامریکا و ئێران‌دا به‌رده‌وام ده‌بێ، به‌ڵکوو قه‌یرانی ناو‌کی ئێرانیش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ. ئه‌م قه‌یرانه ده‌گاته جێگایه‌ک که یان ده‌بێ ئێرانی خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی قه‌بووڵ بکرێ یان ئه‌وه‌ی ده‌بێ بنکه ناوکییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌به‌ین ببردرێ. ئه‌و بڕیاره‌ش ئێستا له ده‌ستی رۆژئاوا به گشتیدایه، نه‌ك ئامریکا یان ئیسراییل. بۆ تێگه‌یشتنی ئه‌م واقعیه‌ته و پێشبینی مه‌رجدار، ده‌بێ کرداری سیاسی، نه‌ک لێدوانی دیپلۆماتیک بکرێ به بنه‌مانی لێکدانه‌وه. بێ گومان باشترین رێگا چاره ئه‌وه‌یه که ئێران هه‌نگاو هه‌ڵبگرێ به‌ره‌و ئازادی و دێموکراسی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م له گه‌ڵ خه‌ڵکی نێوخو و هه‌م له گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه‌دا له ئاشتیدا بژی. به‌ڵام رێژیمی حاکم له تاران ئه‌و زه‌رفییه‌ته‌ی نیه.
ریسکی گه‌وره ئه‌وه‌یه که یان شه‌ڕێکی دیکه له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا به‌رپا ده‌بێ یان ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ده‌بێ به خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناواین بۆ ماوه‌یه‌کی دوورمه‌دودا ساقامگیری به خۆیه‌وه نابینێ و چه‌کی ناو‌کی له ناوچه‌که‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه، که ئه‌مه‌ش به زه‌ره‌ره‌ی پرۆسه‌ی دێموکراسی ده‌بێ. له حاڵه‌تێکی وادا، شاهیدی شه‌ڕی پراکسی یان شه‌ڕ به که‌ڵک وه‌گرترن له لایه‌نی سێهه‌م له نێوان ئێران و ئامریکا له سه‌ر خاکی وڵاتانی بێ چه‌کی ناو‌کی ده‌بین. شه‌ڕی نێوان ئیسراییل و حیزبوڵا له هاوینی ٢٠٠٦ له کاتێکدا ڕووی دا که هێشتا ئێران نزیک نه‌بووه‌وه له به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناو‌کی. هه‌روه‌ک چۆن یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت و ئامریکا شه‌ڕی پراکسیان له کوره، له ڤیێتنام، له ئانگۆلا و له ئه‌فعانستان کرد، له شه‌ڕی ساردی نێوان ئێران و ئامریکدا، شه‌ڕی پراکسی له عێراق، له لوبنان، له ئه‌فغانسیان و شوێنی دیکه‌دا دێته ئاراوه.