حوسێن نازدار
مێژووی مرۆڤایەتی گەواهی دەدا کە لەگەڵ سەرهەڵدانی کۆمەڵە سەرەتایییەکان و بەردەوامبوونی شارستانیەتدا، بە گوێرەی پێویستیی ژیان و لەپێناوی ئاڵوگوڕی بیروڕا و وەدەستهێنانی زانیاریدا، پێوەندیی نێوان مرۆڤەکان بە شێوازی جیاواز بەردەوام بووە. مرۆڤ هەر لە سەرەتای پەیدابوونییەوە و لەو رۆژەیەوە کە قسەی زانیوە پابەند بووە بە راگەیاندنەوە و ئامرازەکانی پێوەندی جەماوەری دەوری کاریگەر و گرینگیان بووە لە ژیانی تاکو کۆمەڵدا و لە هەموو قوژبنێکی ئەم دنیایەدا شان بە شانی مرۆڤ ئامرازەکانی پەیوەندی کردنیش لە هەموو روویەکەوە پەرەیان سەندووە.
لە کۆمەڵە دێرینەکاندا بە هۆی بارودۆخی جوگرافیایی و ئەو ژینگەیەی کە مرۆڤ تێیدا پەروەردە بووە مەودای پێوەندی کردن و زانیاری گەیاندن و ئامادەکردنی رای گشتی بەرتەسک بووە و تایبەت بووە بە چەند بابەتێکەوە و زۆر نەچۆتە قووڵایی بابەتەکانەوە، لە هێندێک بوارەوە تێـڕوانینی میتافیزیکییانەی بووە.
لە سەدەکانی دێریندا مرۆڤ بۆ گواستنەوەی پەیامێک یان ئاشکراکردنی رووداوێک، پەنای بردۆتە بەر هاوارکردن و دەنگ و دەهۆڵ کوتان و بۆریەژەنی و ئاگر و دووکەڵ و تیشک و تیشکدانەوە، بەڵام لە چاخی نوێدا پێشکەوتنی راستەقینەی ئامرازەکانی پێوەندی و راگەیاندنی زانیاری لەگەڵ داهێنانیپیت و سەرهەڵدانی چاپ و تلگراف دەست پێ دەکات تا دەگاتە بڵاو بوونەوەی کتێب و گۆڤار و رۆژنامە و وەگەڕکەوتنی رادیۆ و سینەما و تەلەفزیۆن و مانگە دەسکردەکان (ماهوارە) و ئینترنێت. لە راستیدا هەر لەو سەردەمەوە کەپیت سەری هەڵداوە و نووسین لەسەر پێستی ئاژەڵ و خشتی سوور دەستی پێ کردوە تا ئەمڕۆ، تێکنۆلۆژیی زانیاری و پێوەندییەکان کاریگەرییەکی چارەنووسسازی هەیە.
راگەیاندن، لە پەیام و پەیامنێر و ناوەند و شێواز و وەرگر و کاردانەوە پێک دێ، کەسایەتیی راگەیاندن و هۆکاری راگەیاندن و رای گشتی پێکەوە پەیامی راگەیاندن تەواو دەکەن، پێوەندیکردن رەوتێکە کە راگەیاندن بە جۆر و ناوەند و وەرگرەوە بە کار دێنێ، راگەیاندنی کارا و کاریگەر ئەوەیە کە دەبێتە هۆی پێوەندیکردن.
راگەیەنە گشتییەکان، ئەو دەستەیە لە راگەیاندنەکانن کە بە مەبەستی گەیاندنی دەنگ و باس و زانیاری و دابینکردنی سەر گەرمی بۆ ژمارەیەکی زۆری خەڵک بە کار دەهێنرێن، وەکوو رۆژنامەکان، گوڤارەکان، رادیو، تەلەفزیون، سینەما، ڤیدیۆ سیدی و ئینترنێت، کە پیت و دەنگ و وێنەیان دەگەنە لای زۆرێک لە مرۆڤەکان و کاریگەرییەکی شوێندانەریان لەسەر ژیانی خەڵک هەیە.
راگەیاندنەکان، لە چاخ و قۆناغ و سیستمی جیاوازدا نێوەڕوک و مەبەستی جیاوازیان هەبووە، ئامانجی سەرەکیی راگەیەنە گشتییەکان لە جیهانی ئەمڕۆدا، بڵاو کردنەوە و ناساندنی شارستانییەتەکان، کولتوورەکان، شێوازەکانی ژیان، سیستمەکان، یاساکان، بەهاکان، ئەزموونەکان و گەیاندنی زانیارییە پێویستەکان بە خەڵک و بەرهوپێشبردنی مرۆڤایەتییە.
ئێمە لە هەزارەی سێهەم و لە سەردەمێکی تێکچرژاو پێکەوە بووندا دەژین کەلە ئاکامی بەنێو دەوڵەتی بوونی پێوەندییە مۆدێڕنەکان، خەڵکی سەرانسەری دنیا لە سیستمی جیهانی زانیاریدا بەشدارن. تێکنۆلۆژیی زانیاری و پێوەندییەکان و هاوگەرایی وەبەرهێنان و دابەش کردن و بەکارهێنەرانی کاڵا و شتومەکە زانیارییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان پەرەی سەندووە، پیشەسازی راگەیەنەکان بە شێوەیەکی خێرا تێکەڵ بە رەوتی جیهانگەرایی بووە، شیرکەتە راگەیەنەکان بەرینتر و فراوانتر لە سنوور و چوارچێوە نەتەوەیییەکان چالاکی دەکەن، تێکەڵ کردنی کۆمپانیا راگەیەنەکان پەرەی سەندووە و چالاکییەکانی خۆیان فرەچەشن و فرەلایەن و جۆراوجۆر کردوونەتەوە، پیشەی راگەیەنە جیهانییەکان لە ژێر دەسەڵات و رکێفی رێژەیەکی بەرچاو لە شیرکەتە فرەنەتەوەیییەکان دایە. رۆژنامە، رادیۆ، تەلەفزیۆن و تەلەفۆنە جۆراوجۆرەکان لە ئەنجامی پێشکەوتنی تێکنۆلۆژی و پەرەسەندنی خێرای ئینترنێت رووبەڕووی گۆڕانکارییەکی قووڵ و سەرسوڕهێنەر بوونەتەوە و شێوازەکانی رێکخستن و پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکان لە گۆڕانی بەردەوام دان، ئینترنێت ئیمکانات و پێداویستیی نوێ و ورووژینەوە دەخولقێنی و رێژەی بە کارهێنەرانی لە سەرانسەری دنیا بە خێرایی روو لە زیادبوون کردووە، کارکردی مۆبایلەکان لە حاڵی گەشە و پەرەسەندن دایە، دەکرێ رۆژنامەکان لەسەر تۆڕە ئەلێکترۆنییەکان بخوێنرێنەوە.
لە سەردەمی بە جیهانی بوونی زانیاریدا، راگەیەنە گشتییەکان پێشکەوتن و گەشەکردنیان کردۆتە بە مەلەکەی زەینی مرۆڤ و بەردەوام بە جیهانی زەینی مرۆڤ فۆرم و شێوازی نوێدەدەن، کات و شوێنیان چڕ کردوونەتەوە، جیهانیان کردۆتە بە گوندێکی بچووک، بوونەتە بە چاو و گوێی کۆمەڵگا و دەنگ و باس و زانیاری بە هەر کەس و هەموو لایەنێک دەگەیەنن، وریاکەرە و هاندەری خەڵکن، رێگا خوش دەکەن بۆ وتووێژ و لێک تێگەیشتن و یەکتر قبووڵ کردن و پێکەوە گونجانی مرۆڤەکان، نەخشیان هەیە لە رێکخستنی هاووڵاتییان لە پێناوی گەیشتن بە ئامانجەکانیان، بیروڕای گشتی رێک دەخەن و ئاراستەی پێدەبەخشن، کەش و هەوای لەبار و گونجا و دەڕەخسێنن بۆ وەگەڕخستنی سەرمایە و بازاری ئازاد و رکابەریی ئابووری.
لە چاخی زانیارییدا، راگەیەنە گشتییەکان شێوازێکی مۆدێڕنیان لە پێوەندییە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکاندا ساز کردوە، لە گۆڕینی کولتووری نەریتی و باوکسالارانە بۆ کولتوورسازیی نوێ و سەردەمیانە و داڕشتنەوەی سیستمی پەروەردە و بیچمگرتنی کەسایەتی مرۆڤی نوێبە تایبەت منداڵان و مێر منداڵاندا رۆڵی کاریگەر و شوێندانەریان هەیە.
میدیا جیهانییەکان، سنووری نەتەوەیی دەوڵەتەکانیان بەزاندووە و بە تێکشکاندنی سانسۆری جۆراوجۆر، دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکانیان خستوونەتە ژێر گوشار و ئەو دەرفەتەیان بۆ کەمایەتییە نەتەوەیی و سیاسییەکان رەخساندووە کە پەرە بە کولتووری خۆیان بدەن و بۆ دابینکردن و دەستەبەر کردنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسیی خۆیان و گەیشتن بە ئاوات و ئامانجەکانیان بە شێوازی جۆراوجۆر خەبات بکەن.
لە کۆمەڵگای مەدەنی و ئازاد و دێموکراتیکدا، راگەیەنە گشتییەکان دەبنە ئاڵقەی پێوەندیی نێوان دەسەڵات و هاووڵاتییان و مەوادی نێوان خەڵک و حکوومەت کەم دەکەنەوە، لەسەر چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی وڵات لەلایەن دەسەڵاتەوە زانیاری دەدەن بە هاووڵاتییان و دەسەڵاتیش لە ویست و خواستی خەڵک ئاگادار دەکەنەوە، بارودۆخی گونجاو دەڕەخسێنن بۆ بەشداریکردن و راهێنانی هاووڵاتییان لەسەر بڕیارە سیاسییەکان، بە شێوەیەک مەسەلەکان سادە دەکەنەوە کە هاووڵاتییان ئاسانتر سەر لە کێشە سیاسییەکان دەرکەن، پرسە سیاسییەکان دەخەنە بەر رەخنە و هەڵسەنگاندن، رووناکی دەخەنە سەر کردار و ئاکاری دەسەڵاتدارن و شێوازی بەڕێوەبەرییان دەخەنە ژێر پرسیار، بە فۆڕمدان بە سیاسەت و دەوڵەتی یاسا باندۆری کاریگەر لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی وڵات دادەنێن و دەسەڵات پابەند دەکەن بە وەڵامدانەوە بەرامبەر بە هاووڵاتییان، لە رێگای چاوەدێری کردن و لە قاودانەوە پێشگیری لە گەندەڵیی ئیداری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی دەکەن.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە