کوردستان میدیا: ، 5 زیندانيی سیاسیی عه‌ره‌بی ئێرانی که‌له خۆپیشاندانه‌کانی ساڵی رابردوو ده‌سبه‌سه‌ر کرابوون و ئه‌گه‌ری له سێداره دانیيان هه‌يه، بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزران.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ملی ــ مذهبی، ٥ زیندانی سیاسیی عه‌ره‌ب به ناوه‌کانی عه‌بدولڕه‌حمان حه‌یده‌ری، ته‌ها حه‌یده‌ری، جه‌مشید حه‌یده‌ری، مه‌نسوور حه‌یده‌ری و ئه‌میر مه‌عاوی، له شاری ئه‌هواز ئه‌گه‌ری له سێداره دانیان له ئارا دایه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه، رێکه‌وتی ٢٠ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، گاردی هێزی تایبه‌ت چووه‌ته نێو به‌ندی گشتیی زیندانی کاروون و ئه‌و پێنج زیندانییه‌ی له‌مه‌ڕ به‌ڕێوه‌بردنی حوکمه‌که‌یان راگواستووه.
ئه‌و پێنج هاووڵاتییه‌ی عه‌ره‌بی ئێرانی له خۆپیشاندانه‌کانی ساڵی رابردوو له شارۆچکه‌ی مه‌لاشییه له رۆژئاوای شاری ئه‌هوازی ده‌سبه‌سه‌ر کران.
پێشتر هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان هه‌واڵی له سێداره‌دانی ئه‌و ٥ هاووڵاتییه‌یان به بنه‌ماڵه‌که‌ی راگه‌یاندبوو و له رۆژی رابردووه‌وه هه‌تا ئێستا که‌له به‌ندی گشتی زیندان راگوێزراون، هیچ زانیارییه‌ک له چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
تۆمه‌تی ئه‌م ٥ هاووڵاتییه عه‌ره‌به، تیرۆری رایه‌دارێکی ئه‌منیه‌تی و بریندار کردنی مه‌ئموورێکی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه که ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ له شاری ئه‌هواز و بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م تۆمه‌تاته ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.
هاووڵاتییانی عه‌ره‌ب له پارێزگای خووزستان، له درێژه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڵاواردنی به‌ربڵاوی میللی و نه‌ته‌وه‌یی و بێ‌به‌ش کران له مافی شارۆمه‌ندی، چه‌ندین جار کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه، که له‌گه‌ڵ تێکهه‌ڵچوونی توندی هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران به‌ره‌وڕو بوون.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران