کوردستان میدیا: پێشمه‌رگه‌یه‌کی پێشووی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له شاری پاوه له ته‌مه‌نی ٥٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٠ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، پێشمه‌رگه‌یه‌کی پێشووی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌ناوی ره‌مه‌زان بابایی، کوڕی ئه‌حمه‌د خه‌ڵکی شاری پاوه، له ته‌مه‌نی ٥٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ره‌مه‌زان بابائی له رێکه‌وتی ٠١/٠٧/١٣٣٤ی هه‌تاوی له شاری پاوه له دایک بووه و له سه‌ره‌تاکانی شۆڕشی گه‌لانی ئێرانەوە پێوه‌ندیی به ریزه‌کانی حیزبی دێمۆکراتەوە کرد و به ده‌سپێکردنی هێرشەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر شاری پاوه، وه‌ک لاوێکی به هه‌ست و نیشتمانپه‌روه‌ر بۆ پارێزگاری کردن له ماف و ئازادییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی چووه ریزی پێشمه‌رگه‌کانی حیزب و له ساڵی ١٣٥٨ له هێزی شاهۆ سازمان درا و وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی قاره‌مان و به ئه‌مه‌گ له زۆربه‌ی هه‌ر زۆری شه‌ڕه‌کاندا به‌شداری کرد. ته‌نانه‌ت دوو جاریش له به‌ره‌کانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامی بریندار بوو.
دوو برای دیکه‌ی ره‌مه‌زان پێشمه‌رگه‌ی هێزی شاهۆ بوون.
ناوبراو به هۆی ده‌سکورتی بنه‌ماڵه‌که‌ی له کۆتایه‌کانی ساڵی ١٣٦٤ی هه‌تاوی وازی له پێشمه‌رگایه‌تی هێنا.
کاک ره‌مه‌زان هه‌تا دوا ساته‌کانی ته‌مه‌نی به حیزبی دێموکراتی کوردستان و گه‌له‌که‌ی وه‌فادار مایه‌وه.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی کاک ره‌مه‌زان بابائی ده‌کات و خۆی به شه‌ریک و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێت.
رۆحی شاد
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران