• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

لە درێژەی چالاکیی ئەنجومەنەکانی مەریواندا، وانه و پیشانگای پێشگیری لە تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان بەڕێوەچوو

زایینی: ٣١-٠٥-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠٣/١٠ - ١٢:٣٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
لە درێژەی چالاکیی ئەنجومەنەکانی مەریواندا، وانه و پیشانگای پێشگیری لە تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان بەڕێوەچوو
کوردستان میدیا: دوو ئەنجومەنی شاری مەریوان لە درێژەی کار و چالاکییە مەدەنییەکانیاندا وانه و پێشانگای تایبەت بە پێشگیری لە تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکانیان بەرێوە برد.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەنجومەنی ''ژیانەوە''ی شاری مەریوان و ئەنجونەنی ئەدەبیی ''نێ'' لە هەوڵێکی هاوبەشدا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٩ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، وانەی ئامووزشی و پیشانگایەی تایبەتیان بۆ بەرەنگاربوونەوە و پێشگرتن لە تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان بەڕێوە برد.

پیشانگا و وانەی بەرەنگاربوونەوە دژی تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان لە گوندی ''نێ'' سەربە شارستانی مەریوان بەڕێوەچوو کە لەلایەن هاووڵاتییان بە گەرمی پێشوازیی لێ کرا.

دامەزراوە و رێکخراوە ناحکوومییەکان (N.G.O) لە شارستانی مەریوان بوونەتە بنکەی هەمیشەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتیی و فەرهەنگییەکان کە رۆژ بە رۆژ زیاتر هاووڵاتییان بۆ هارێکاری گشتی، چالاکیی خۆڕسک و هەمەلایانە لە بوارەکانی ژینگە، فەرهەنگ و هونەر و پرسە کۆمەڵایەتییەکان و فەرهەنگ سازی لە بوارەکانی پێشگرتن لە راو و تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان لە دەوری یەکتر کۆ دەکاتەوە.

لە لایەکی دیکەوە دوێنی پێنجشەممە رێکەوتی ٨ی جۆزرەدانی ١٣٩٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی تازە دامەزراوی ''ئاژوان'' لە شاری کامیاران لە یەکەم هەوڵی ژینگەپارێزیی خۆیدا بە هاریکاریی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییان، زبڵ و پاشماوەی بناری سەیرانگای ''کەوار''یان کۆ کردەوە.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا