کوردستان میدیا: ٣٠ کاری هونەریی ماشەڵڵا محەممەد هونەرمەندی نیگارکێشی سنەیی، لە نیگارخانەی شاری مەریوان بە رووی بەشداراندا کرایەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەو پیشانگایە رێکەوتی ١٧ی جۆزەردان کراوەتەو و هەتا ٢٢ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ماشەڵڵا محەممەدی ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی لە شاری سنە لە دایک بووە و دەرچووی زانینگەی هونەرە و هەتا ئیستا چەندین پیشانگای لە شارەکانی تاران، سنه، تەورێز، هەولێر و دهۆک بۆ پیشاندانی بەرهەمەکانی کردووەتەوە.
ناوبراو جیا لە کاری نیگارکێشی، لە بواری دروست کردنی ئەنیمەیشێنەوە کاری کردووە و هەتا ئێستا ئەنیمەیشێنەکانی ٣٤ خەڵاتیان بە دەست هێناوە کە ١١ خەڵات لە ئاستی جیهان و ٢٣ خەڵاتی دیکەش لە ئاستی ئێراندا بووە.