کوردستان میدیا: هێزه ئینتزامییه‌کانی رێژیم له گه‌ڕه‌کی ته‌قته‌قانی سنه و شارۆچکه‌ی کانی دیناری مه‌ریوان، ده‌ستیان کردووه به کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره و سووکایه‌تییه‌یان به خه‌ڵک کردووه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی ٢٨ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، نزیک به 100 که‌س له هێزه ئینتزامییه‌کانی رێژیم له گه‌ڕه‌کی ته‌قته‌قان (ئیسلام ئاباد)ی سنه هێرشیان کردۆته سه‌ر ماڵان و ده‌ستیان داوه‌ته کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره‌ی خه‌ڵک.
به وته‌ی دانیشتوانی گه‌ڕه‌کی ته‌قته‌قان هێزه ئینتزامییه‌کان له کاتی کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره‌دا سووکایه‌تی و بێحورمه‌تییه‌کی زۆریان به خه‌ڵک کردووه.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا کاتژمێر ١١ی سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ٢٧ی جۆزه‌ردان له شارۆچکه‌ی کانی دیناری سه‌ربه شاری مه‌ریوانیش له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌کانه‌وه ده‌ستیان دراوته کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره‌ی خه‌ڵک و ده‌ستیان به‌سه‌ر زۆر که‌لوپه‌لی ده‌زگای ماهواره‌ی خه‌ڵکدا گرتووه.
به‌پێی ئه‌م هه‌واڵه، خاوه‌ن ماهواره‌کان به هێزه ئینتزامییه‌کانی رێژیمیان راگه‌یاندووه که دووباره ده‌زگای ماهواره داده‌نێینه‌وه و قه‌ت له ورگرتنی زانیاریی راست و دروست له دونیای ده‌ره‌وه کۆڵ ناده‌ین.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران