ک/مــــــــــــیدیا: هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئه‌مریکا، به‌شداریی له رێوڕه‌سمی جێژنی نه‌ورۆز له باڵوێزخانه‌ی عێراقی فیدراڵ‌دا کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 1ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی، به ده‌سپێشخه‌ریی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، رێوڕه‌سمی جێژنی نه‌ورۆز به به‌شداریی کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی بیانی، له‌نێو بینای باڵوێزخانه‌ی عێراقی فیدراڵ به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا جابیر حه‌بیب باڵوێز عێراق له ئه‌مریکا، وتارێکی به‌و بۆنه‌وه پێشکه‌ش کرد و جێژنی نه‌ورۆزی له هه‌موو به‌شدارانی رێوڕه‌سمه‌که پیرۆز کرد.
هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان ــ ئه‌مریکا، به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز جه‌ماڵ عه‌بدوڵڵازاده به‌رپرسی گشتیی کۆمیته، که به فه‌رمی بانگهێشتی ئه‌و رێوڕه‌سمه کرابوون، به‌شداریی کرد و وێڕای دیدار له‌گه‌ڵ باڵوێزی عێراق و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له واشینگتۆن، چاوی به نوێنه‌ری حیزب و چه‌ند که‌سایه‌تیی کورد و بیانی که‌وت و سه‌باره‌ت به نه‌ورۆز و بارودۆخی کوردانی ئێران ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.