• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

پێشکەش‌کردنی خەڵاتی دەرهێنەرێکی کورد پاش بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین فیلمی نێودەوڵەتیی فستیڤاڵی بەیرووت بە کۆبانێ

زایینی: ١٢-١٠-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠٧/٢٠ - ١٢:٢٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
پێشکەش‌کردنی خەڵاتی دەرهێنەرێکی کورد پاش بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین فیلمی نێودەوڵەتیی فستیڤاڵی بەیرووت بە کۆبانێ
کوردستان میدیا: سالم سەڵەواتی سینەماکاری کورد لە دەیەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەیرووت کە لە پێتەختی لوبنان بەڕێوەچوو خەڵاتی ''باشترین فیلمی چیرۆکیی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوینی'' پێ بەخشرا و ئەو خەڵاتەی پێشکەش بە خەڵکی کۆبانێ کرد.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ١٧ی رەزبەی ساڵی١٣٩٣ی هەتاوی دەیەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەیرووت لە پێتەختی لوبنان کۆتایی پێهات و خەڵاتی ئەو فستیڤاڵە بەسەر باشترین بەرهەمەکاندا دابەشکرا.

لەو فستیڤاڵەدا فیلمی "دوایین زستان"(زمستان آخر) بەرهەمی سالم سەڵەواتی سینماکاری کورد خەڵاتی باشترین "فیلمی چیرۆکیی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوین" و خەڵاتی "باشترین فیلم نامەی" بەدەستهێنا.

سالم سەڵەواتی ئەو خەڵاتەی پێشکەش بە خەڵکی "کۆبانێ" کرد کە ماوەی چەند حەوتوویە لەگەڵ توندرەوە سوننە مەزهەبەکانی " دەوڵەتی ئیسلامی" ناسراو بە داعش شەڕ دەکەن.

ئەو فیلمە بەسەرهات و لێك دابڕانی ژن و پیاوێك بە ناوی كوێخا و باجی بۆ بینەر دەگێڕێتەوە كە وەك تەنیا رزگاربوانی گوندێكی دووردەست كە بە ‌هۆی زۆربوونی ئاو وردە وردە كەوتووەتە ژێر ئاوەوە و دیار نەماوە.

فیلمی "دوایین زستان" لە فستیڤاڵی فیلمی بەغدا، ئەرمەنستان و هەولێر خەڵاتی بەدەستهێنابوو.

سالم سەڵەواتی لەدایكبوی شاری سنەیە و كاری فۆتۆگرافێر و دەرهێنەری سینەماییە و وەك وێنەگری سینەمایی زیاتر لە ٣٠ فیلمی كورت ‌و ٥ فیلمی درێژی وێنە گرتووە و هەروەها١١ فیلمی كورت ‌و دوو فیلمی درێژی بەرهەم هێناوە و خاوەنی دەیان خەڵات لە بوارە جیاجیاكانی كاری سینەما دایە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک