کوردستان میدیا: سیامەند رەحمان وەزنەبەرداری کوردی خەڵکی شنۆ پاش هەڵگرتنی وەزنەی ٢٩٢ کیلۆگرەمی و بە دەستهێنانی پلەی یەکەم لە کێبڕکێیەکانی ئاسیایی کۆریای باشوور میداڵی زێری خۆی پێشکەش بە کۆبانێ کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سیامەند رەحمان وەزنەبەرداری کوردی خەڵکی شنۆ دوای هەڵگرتنی وەزنەی ٢٩٢ کیلۆگرەمی میداڵی زیری کێبڕکێیەکانی پارائاسیایی ئینچیۆنی کۆریای باشووری بە دەست هێنا و ئەو میداڵەی پێشکەش بە خەڵکی خەباتکاری کۆبانێ لە کوردستانی سووریە کرد.
ئەو وەزنە بەردارە بە هەڵگرتنی وەزنەی ٢٨٧ و ٢٩٢ کیلۆگرەمی بۆ سێیەمین جار رێکۆردی جیهانی بە نێوی خۆی تۆمار کرد.
سیامەند رەحمان وەزنەبەرداری کوردی خەڵکی شاری شنۆ لە ساڵی ٢٠٠٨ی زایینی هەتا ئێستا لەماوەی ٦ ساڵدا چەندین میداڵی زێڕ، زێو و برۆنزی لە کێبڕکێ جیهانی و ئاسیایییەکان بە دەست هێناوە.
سیامەند رەحمان ساڵی ١٣٦٧ لە شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە لە دایک بووە و ساڵی ١٣٨٧ی هەتاوی بۆ یەکەم جار بۆ تیمی وەزنەبەرداریی کەم ئەندامانی ئێران هەڵبژێردرا.