کوردستان میدیا: کۆڕێکی سیاسی له زانکۆی هوومبۆلدتی بێرلین به به‌شداریی هیوا بەهرامی نوێنه‌ری حێزبی دێموکرات له ئاڵمان بەڕێوەچوو.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی پێنجشه‌ممه رێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی، لەلایه‌ن رێکخراوی Mideast Freedom Forum Berlin (MFFB) کۆڕیکی سیاسی له زانکۆی هوومبۆلدتی بێرلین بو هه‌ر یه‌ک له هیوا به‌هرامی نوێنه‌ری حیزب له ئاڵمان و تۆماس ڤۆن ئۆستن ساکن نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و پسپۆڕی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوە چوو.
ئه‌م کۆڕه که له ژێر ناوی داعش، ئه‌سه‌د و رێژیمی ئێران و سیاسه‌تی رۆژئاوا له هه‌مبه‌ر رووداوه‌کانی ناوچه‌که‌دا به‌ڕێوه‌چوو کە له دوو به‌ش پێک هاتبوو و له به‌شی یه‌که‌م‌دا هه‌رکام له کۆڕگێڕان بابه‌تێکیان پێشکه‌ش کرد.
هیوا به‌هرامی له قسه‌کانیدا وێڕای شی‌کردنه‌وه‌ی هه‌ل‌ومه‌رجی ئێستای ناوچه‌که، ئاماژه‌ی به رۆڵی نه‌رێنیی رێژیمی ئێسلامی لە قه‌یرانه‌یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرد و وتی: رێژیمی ئێسلامیی ئێران بۆ پاراستنی مێحوه‌ری شیعه له ناوچه‌که‌دا و مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌کانی له عێراق، سووریه و لوبنان، هه‌موو وزه‌ی خۆی خستۆته گەڕ؛ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌م چه‌ند وڵاته‌دا کاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له سه‌ر مانه‌وه‌ی رێژیمی ئێسلامی له ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌و ئێمکانه‌ی بو رێژیمی ئێسلامیی ئێران ره‌خساندووه له ناوچه‌که‌دا رمبازێنی سیاسی و ته‌نانه‌ت نیزامییش بکات.
هیوا به‌هرامی له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا باسی لە ئاماده‌بوونی هێزی سه‌ربازیی ئیران له چه‌ند وڵاتی ناوچه‌که‌دا و به‌تایبه‌ت له سووریه و عێراق کرد و وتی ئه‌م هێزانه نه‌ک بۆ پاراستنی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه نەهێنراون، به‌ڵکوو ته‌نیا بو ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌و وڵاتانه که هاوپه‌یمانی رێژیمی ئێسلامین، بپارێزرێت.
نوێنه‌ری حێزب له درێژه‌ی قسه‌کانیدا باسی هێرشی داعشی بۆ سەر کوردستان کرد و وتی، رێکخراوی تیرۆریستی داعش دژ بە مرۆڤایەتی دەجووڵێتەوە‌و کرده‌وه‌کانیان پیشانی داوه که به‌ها مرۆییه‌کان لای ئه‌وان هیچ گرێنگییەکی نیە و دژی هه‌ر چه‌شنه پێشکه‌وتن و کرانه‌وه‌ی گه‌لانی ناوچه‌که‌ن و ده‌یانهه‌وێت کۆمه‌ڵگاکانی ناوچه‌که‌له تاریکی و دواکه‌وتووییدا بمێننه‌وه.
کوردیش وه‌ک یه‌کێک له نه‌ته‌وه‌کانی ناوچه‌که له ساڵانی رابردوودا نیشانی داوه که هەتا دێت له دونیای پێشکه‌وتوو نزیک ده‌بێته‌وه و ئه‌م جیاوازییەش به به‌راوردی ئازادیی سیاسی، ئازادیی تاک، ئازادیی راده‌ربڕین و راگەیاندنەکان و په‌رەسه‌ندنی دێموکراسی له هه‌رێمی کوردستان وه‌ک نموونه‌لەگه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، به ئاسانی ده‌رده‌که‌وێت. هه‌ر بۆیه‌ش رێکخراوگه‌لێکی ئێسلامی وه‌ک داعش، کوردستان وه‌ک دژبه‌ری خۆیان ده‌بینن و بۆ دژایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد ئاماده‌ی هه‌موو کرده‌وه‌یەکن.
به‌ڵام هێرشی داعش بۆ سه‌ر کوردستان و ئه‌ویش له کاتێکدا که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌و رێکخراوه گرتنی به‌غدا بوو، جێگای پرسیاره. ئاماژه‌کان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن که رێژیمی ئیسلامیی ئێران له‌م پلانه‌دا ده‌ستی هه‌بووه و بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی گۆشار له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا، ئاراسته‌ی شه‌ڕه‌کەی‌به‌ره‌و کوردستان گۆڕیوه. په‌یوه‌ندیی نێوان رێژیمی ئیسلامی و داعش بۆ ماوەیەکی زۆر پێشتر له هاتنی ئه‌و رێکخراوه بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م پلانه توانرا له سووریه‌ش جێبه‌جێ بکرێت، به‌چه‌شنێک که له ئێستادا به‌شێکی زۆری هێزه‌کانی داعش له سووریه و عێراق لەگه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی کورددا شه‌ڕ ده‌که‌ن و هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ناوه‌ندی ئه‌و دوو وڵاته زۆر که‌متر بووه‌ته‌و ئه‌مه‌ش جێگای تێڕامانه.
به‌هرامی دواتر باسی هاوکاریی هێزه‌کوردستانیه‌کانی له په‌یوه‌ندی لەگه‌ڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی داعش کرد و وتی: بۆ یه‌که‌مین جار به‌شێکی زۆری هێزه‌کوردستانیه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و له‌وانه پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له به‌رانبه‌ر دۆژمنێکی هاوبه‌شدا وه‌ستان و پارێزگاریان له خاکی کوردستان کرد. ئه‌م هه‌ڵوێسته بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی جێگای خوشحاڵی بوو و هاوکات لە ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا قازانجی سیاسیی بۆ کورد هه‌بوو و لە گشتایەتیی خۆیدا هه‌ڵوێستێکی گونجاو بوو.
له کۆتایی قسه‌کانیدا هیوا به‌هرامی ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێست و ڕۆڵی وڵاتانی رۆژئاوایی له ناوچه‌که‌دا کرد و وتی، ئه‌گه‌ر وڵاتانی رٶژئاوا ستراتیژیەکی روونیان بۆ باشتر بوونی باروودۆخی ناوچه‌که هه‌بوایه، هه‌ر له سه‌ره‌تای راپه‌ڕینی خه‌ڵک له سووریه، پشتگیری راسته‌وخۆیان له خه‌ڵکی ئه‌وه وڵاته و ئۆپۆزێسیونی دێموکراسیخواز ده‌کرد و دەرفەتی دروست بوونی رێکخراوی تیرۆریستی وه‌ک داعش و په‌ره‌ستاندی نه‌ده‌ما.
وڵاتانی رۆژئاوا لەمه‌ڕ دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که و یه‌ک له‌وانه رێژیمی ئێسلامی بێده‌نگه و هه‌ر بویه‌ش رێژیمی ئێسلامی توانیویه‌تی هەتا ئێستا به‌که‌یفی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوڕه‌ستدا رمبازێن بکات.
به‌هرامی وتی، رێژیمی ئێسلامی ناتوانێت بۆ له‌ناوبردنی کێشه‌ی تیرۆر له ناوچه‌که‌دا هاوکار و هاوپه‌یمانی رۆژئاوا بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و رێژیمه خۆی به‌شێکی سه‌ره‌کی تیرۆر و په‌ره‌پێدان به تیرۆری ده‌وڵه‌تی و ئێسلامیه له ناوچه‌که‌و جێهاندا.
دواتر تۆماس ئوستن ساکن وتارێکی پێشکه‌ش کرد که زیاتر له سه‌ر رۆڵی وڵاتانی رۆژئاوا له ناوچه‌که‌دا و رۆڵی وڵاتانی رۆژئاوای له پاش شه‌ڕی جیهانی یەکە‌مه‌وه هەتا ئێستا لێکدرایه‌وه.
پاش پێشکه‌شکردنی وتاری هه‌ردوو کۆڕگێڕ، نزیک به دوو کاتژمێر وڵامی پرسیاری به‌شداران درایه‌وه.
بە پێی ئەم راپۆرتە، به شێوه‌یێکی به‌رچاو پێشوازی له‌م کۆڕه کرابوو. نوێنه‌رێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان، چه‌ند راوێژکاری پارلمانی ئه‌و وڵاته‌و ده‌یان مامۆستای زانکۆ و خوێندکاری زانکۆی بێرلین به‌شداری ئه‌م کۆڕه‌یان کردبوو.

هیوا به‌هرامی