کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە رێوڕەسمی رۆژی شەهیدانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان

15:13 - 1 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکرات لە سەر بانگهێشتی فەرمیی مەڵبەندی ١٤ی رێکخستنی کۆیە لە رێوڕەسمی رۆژی شەهیدانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان بەشداری کرد.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەر بانگهێشتی فەرمیی مەڵبەندی ١٤ی رێکخستنی کۆیە بە سەرپەرەستی تاهیر مەحموودی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە رێورەسمی رۆژی شەهیدانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان(ی.ن.ک) که لە باخچەی شەهیدانی قوڕەبەرازە بەڕێوەچوو، بەشداری کرد.

11448.jpg

رێورەسمەکە سەرەتا بە سروودی ئەی شەهیدان و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان وتاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن شێخ چابوک عومەر قائیم‌مەقامی کۆیەوە پێشکەش کرا.

دواتر وتاری مەڵبەندی ١٤ی رێکخستنی کۆیە (ی.ن.ک) پێشکەش بە ئامادەبوان کرا.

لەو رێوڕەسمەدا شاندی حیزبی دێموکرات چاوی بە بەرپرسانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان کەوت و رێز و حورمەتی حیزبی دێموکراتیان پێشکەش بە یاد و بیرەوەریی شەهیدانی یەکیەتی و هێزی پشتیوانی ئەم حیزبە کرد.