کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئیسلامییەوە

18:37 - 2 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری میاندواو دەستبەسەر کرا.

هەواڵدەری کوردپا بڵاوی کردەوە، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گامێشگولیی سەر بە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری میاندواو، دەستبەسەرکرا.

ئەو سەرچاوەی هەواڵە، کەسایەتی ئەم هاووڵاتییەی کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیم دەستبەسەر کراوە سەعید سپاهی راگەیاندووە و سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کرانەکە زانیارییەکی نەخستوەتەڕوو.

دەوترێت کە سەعید سپاهی خێزاندارە و وەرزێڕە و دوای دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارودۆخی بڵاو نەکراوەتەوە.