کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان/ کۆبوونەوەی ئەندامانی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستان

18:55 - 11 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: ئەندامانی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستان لە شاری کوڵن بە بەشداری نوێنەری حیزبی دێموکرات کۆبوونەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٩ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، ئەندامانی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کورد لە شاری کوڵن بە بەشداری نوێنەری حیزب کۆبوونەوە.

ئیدریس رۆستەمی نوێنەری کۆمیتەی حیزب لە ئاڵمان لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداریی کرد.

لایەنەکانی بەشداربوو لەو کۆبوونەوەیەدا، باسیان لە کۆمەڵیک باس و پرسی تایبەت بە کوردستان و هەوڵی هاوبەشی لایەنەکان لە ئاڵمان و هەروەها کۆمەڵێک بڕیاری تایبەت بە کاری هاوبەش لە داهاتوودا کرد.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، سەرجەم ئەندامانی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستان لە ئاڵمان چوونە شوێنی بەڕێوەچوونی پرسەی شەهید عەتا کوڕی محەممەدی حاجی مەحموود سکرتێری حیزبی سۆسیالیستی کوردستان کە چەند رۆژ لە مەوبەر لە شەڕی دژی داعش شەهید بوو و هەر بەو بۆنەوە پەیامێکی هاوبەشیان بە نووسراوە پێشکەش بەڕێوەبەرانی کۆڕی پرسەی شەهید عەتا کرد.