کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارێکی کورد بە هۆی کەوتنە خواروە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا

20:17 - 16 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: حەمید مەهدەوی کرێکاری کوردی پێترۆشیمیی رازیی کرماشان بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی لە کاتی کار کردندا، گیانی لە دەست دا.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان، دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٢ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، حەمید مەهدەوی، کرێکاری کوردی نووژەنکاری پێترۆشیمیی رازیی کرماشان لە کاتی کار لە بینای پێترۆشیمیی رازی، تووشی رووداوی کار بوو و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا.

ئەم کرێکارە کوردە لە کاتی کارکردن بە هۆی خاڵی بوونی فۆنداسیۆنی ژێر لاقی، لە بەرزایی ١٠ میتری کەوتووەتە خوارەوە.

بە هۆی ئەم رووداوە، کە لە بەشەکانی ئوورەی ٢ی پێترۆشیمی رازی روویدا، حەمید مەهدەوی گیانی خۆی لە دەست دا.

بە پێی ئەم راپۆرتە، نەبوونی ئیمەنی، سەرەکیترین هۆکاری کەوتنە خوارەوەی ئەم کرێکارە کوردە بووە.