کوردستان میدیا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانی رێژیم سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی دیواندەرەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٤ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، سێ لاوی کوردی دانیشتووی گوندی کێلەکەوو سەر بە شاری دیواندەرە لەلایەن ئیتلاعاتیی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیەوە دستبەسەر کران.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شووناسی ئەم سێ هاووڵاتییە کوردەی شاهۆ مورادی، فەرزاد مورادی و هێمن مورادی راگەیاندووە؛ هەروەها ئەم سێ لاوە کوردە بران.
بەپێی راپۆرتی ئەم سەرچاوە هەواڵدەرییە ئەم سێ برایە لە ماڵی خۆیان لە گوندی کێلە کەوو دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم سێ برایە هەتا ئێستا بڵاو نەکراوەتەوە و سەرەڕای سەردانی بنەماڵەیەکەیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی دیواندەرە، هەتا ئێستا لە چارەنووسی ئەم سێ لاوە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
لەماوەی ١٧ رۆژەدا، ١٥ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.