کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمینارێک به‌بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵیادی دوکتور قاسملوو له‌ وڵاتی سوێد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

16:55 - 17 پووشپەڕ 2712

کوردستان میدیا: سمینارێک له‌ ساڵیادی ٢٣ ساڵه‌ی تیرۆری دوکتور قاسملوو، به‌ دوو زمانی کوردی و فارسی له‌ وڵاتی سوێد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٤ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، به‌بۆنه‌ی ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ سوێد، به‌ هاوکاریی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و یه‌کیه‌تیی کوردان، سمینارێک له‌ وڵاتی سوێد به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

1505.jpg

کۆڕگێرانی به‌شی کوردی بریتین له:
١ ــ دوکتور حوسێن خه‌لیقی، شاره‌زای فه‌لسه‌فه‌ و کۆمه‌ڵناسی
٢ ــ دوکتور عوسمان ئایتار
٣ ــ تاهێر عه‌لیار، مێژووزان و چالاکی سیاسی

کۆڕگێڕانی به‌شی فارسی بریتین له:
١ ــ یوونس شاملی، چالاکی سیاسیی ئازه‌ری
٢ ــ ئیره‌ج منسداقی، لێکۆڵه‌ری سیاسی
رێکه‌وت: ٢٤ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، ١٤ی ژوولای ٢٠١٢ی زایینی
کات: ١٢:٠٠ هه‌تا ١٧:٠٠
شوێن: Skolvagen 20 196 34 KUNGSANGEN,