کوردستان میدیا: عەبدولـلا حەسەنزادە جنیکانلوو، خەڵکی ماکۆ و باوکی سێ شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە هۆی نەخۆشی و بەساڵاچوویی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند رۆژ پێش ئێستا، حاجی عەبدوڵـلا حەسەنزادە جنیکانلوو باوکی شەهیدان حەسەن، ئیبراهیم و گوڵێ لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی و بەساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.
عەبدوڵـلا حەسەنزادە جنیکانلوو، لە بنەماڵەیەکی دەست رۆیشتووی ناوچەی ماکۆ و لە گوندی یارمق لە دایک بوو، ناوبراو لە سەردەمی شۆرشی ئاگری، بەشداریی ئەو شۆرشەی کردبوو و پاش هەڵوەشانەوەی شۆڕشەکە لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە بۆ شاری قەزوین دوور خرابوویەوە، پاشان لە ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی حاجی عەبدوڵڵا لەگەڵ هۆزەکەی لە دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد بەشدار دەبێت.
عەبدوڵـڵا حەسەنزادە پاش رووخانی کۆماری کوردستان، بە ناچاری بەرەو ماکۆ دەگەرێتەوە و بارزانیەکان لە چۆمی ئاراس بەرەو سۆڤیەت دەرباز دەکات و هەر بەم هۆیەوە دەکەوێتە بەر رق و قینی کاربەدەستانی رێژیمی ئێران.
عەبدوڵـڵا حەسەنزادە پاش شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ی گەلانی ئێران پەیوەندی بە حیزبی دێموکرات و رێبەری شەهید دوکتور قاسملوو دەگەێت و خۆی و بنەماڵەکەی دەبنە پێشمەرگە و دەیان چیرۆک لە مێژووی نەتەوەی کورد دا لە هەمبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران تۆمار دەکەن.
هێزەکانی رێژیمی ئێران لە ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی، هەر بەم هۆیەوە بە فڕۆکە پەلاماری گوندی یارمق دەدەن و لە ئاکامی ئەو پەلامارەدا کچێکی ناوبراو بە ناوی گوڵێ شەهید دەبێت.
هەروەها مانگێک پاش ئەو رووداوە کوڕێکی دیکەی ناوبراو بە ناوی ئیبراهیم کە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە لە ناوچەی چاڵدۆران لە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا پەیوەست بە کاروانی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەبێت و گڵکۆی شەهید ئیبڕاهیم هەتا ئێستاش بێسەروشوێنە.
حەسەن حەسەنزادە، کوڕی گەورەی کاک عەبدوڵا لە ساڵی ١٣٢٠ لە گوندی یارمق لە دایک بوو و چووە ناو ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پاش چەندین ساڵ شەڕ لەگەڵ هێزەکانی رێژیمی ئێران و گیران و دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکیە بە ناچاری بەرەو ئورووپا دەچێت و پاش چەند ساڵ لە ٢ی جۆزەردانی١٣٦١ی هەتاوی بەهۆی کاریگەریی ئەو برینە قووڵانەی کە لە شەڕ بەدژی هێزەکانی رێژیمی ئێران لە لەشی جێمابوو، کۆچی دوایی دەکات و پاش گواستنەوەی تەرمی ناوبراو بۆ شاری ماکۆ لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە تەرمەکەی لە گۆڕ دەرهێندراوە و هەتا ئێستاش بێ سەروشوێنە.
تەرمی عەبدوڵـلا حەسەنزادە لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەی ئاگریی کوردستانی باکوور و دۆستان و ئاشنایانی لە گۆڕستانی قەرە کلیسا بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی عەبدوڵـڵا و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.

شەهیدان حەسەن، ئیبراهیم و گوڵێ حەسەن زادە