کوردستان میدیا: دۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ژێر دەسەڵاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران هەروا بەرەو خراپتربوون دەڕوات و لە ماوەی ٩ مانگدا لە کوردستانی ئێران، ١٣٨ هاووڵاتی کورد بە تەقەی راستەخۆی هێزەکانی رێژیم و تەقینەوەی مین کوژراو و بریندار بوونە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ١٣٩٣ی هەتاویدا، ٤٤ هاووڵاتیی کورد لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی ئێران و تەقینەوەی مینە چێندراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق کوژرا و هەروەها ٩٤ هاوولاتیی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ئەم راپۆرتە، لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٥٦ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیم لە سنوورەکانی کوردستان کوژراو و بریندار بوونە کە لەو لەو هەژمارەدا ٢٠ کەسیان کوژراون و ٣٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەو ماوەیەدا، هەروەها ٤٠ هاووڵاتیی کورد لە رێگەوبانەکانی کوردستان بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیم کوژرا و بریندار بوون کە لەو هاووڵاتییانەدا ١٥ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوونە.
هەر لەو ٩ مانگەدا، ٤٢ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مینە چێندراوەکانی سەردەمی شەڕی رێژیمی ئێران و عێراق کوژرا و بریندار بوونە کە ٩ کەسیان کوژراون و ٣٣ کەسیان بریندار بوونە.
ئامارەکان دەرخەری ئەوەن کە لە وەرزی بەهاردا ٤٣، لە وەرزی هاویندا ٥٤ و هەروەها لە وەرزی پاییزیشدا ٤١ هاووڵاتیی کورد لە کوردستانی ئێران بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیم و یان تەقینەی مینە چێندراوەکان کوژراون و یا بریندار بوون.
لە درێژەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە لەماوەی ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١٢٨٠ حاڵەت پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان لەلایەن ئاژانسی کوردپاوە تۆمار کراوە.

کوژران و برینداربوونی کۆڵبەرانی کورد هەروا درێژەی هەیە
بەپێی ئەم راپۆرتە، لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٥٦ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیم لە سنوورەکانی کوردستان کوژراو و بریندار بوونە کە لەو لەو هەژمارەدا ٢٠ کەسیان کوژراون و ٣٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.
رێژەی کوژران و برینداربوونی هاووڵاتییانی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران
لەو ماوەیەدا، هەروەها ٤٠ هاووڵاتیی کورد لە رێگەوبانەکانی کوردستان بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیم کوژرا و بریندار بوون کە لەو هاووڵاتییانەدا ١٥ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوونە.
تەقینەوەی مین و پرسێک کە تاکوو ئێستا هەنگاوێک لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە بۆ جارەسەرکردنی لە کوردستان هەڵنەگیراوە