کوردستان میدیا: بەرپرسانی دامەزراوەی گنجینە هنر کرمانشاه لە بەشداریی چەند خوێندکاری کورد لە تاقیکردنەوەی کۆتای تێرم رێگرییان کردووە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی خوێندکاران، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١١ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی، چەند خوێنکاری کوردی سەرقاڵی خوێندن لە گنجینە هنری کرمانشاه، لە بەشداری کردن لە تاقیکردنەوەی کۆتایی تێرم بێبەش کران.
بەپێی ئەم راپۆرتە، خوێندکارانی کوردی بێبەری لە بەشداری کردن لە تاقیکردنەوەی کۆتایی تێرم، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بێبەری بوونیان، لە بەردەم زانکۆ خۆپیشاندانێکیان بەڕێوەبرد.
بەرپرسانی رێکخراوی گەنجینە، هۆکاری بێبەری بوونی ئەم چەند خوێندکارەی هەڵکشانی ناڕوونی شەهرییە رانگەیاندووە.
بەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان، خوێندکاران دوای کۆبوونەوە لە بەردەم زانکۆ لەلایەن هێزە نیزامییەکانی رێژیم بڵاوەیان پێکراوە.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە خوێندکارانی ئەو دامەزراوەیەی کرماشان، لە دوای کۆبوونەوە لە بەردەم زانکۆ کە لەلایەن هێزە نیزامیەکانی رێژیمەوە بڵاوەی پێکرا، لە بەردەم ئوستانداریی کرماشان کۆبوونەوەیان پێکهێناوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە سکاڵاکەیان بوون.
کۆبوونەوەی خوێندکارانی کورد لە بەردەم دامەزراوەی هونەری لە کرماشان
درێژەی رەوتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران بە تایبەت کوردستان و هەروەها فەزای ئەمنییەتیی داسەپاو بە سەر زانکۆکان لە حاڵێکدایە کە رۆحانی بە دانی بەلێنیی باشتر بوونی بارودۆخی مافی مرۆڤ و باش بوونی بارودۆخی زانکۆکان وەک سەرکۆماری رێژیمی ئێران هەڵبژێردرا.
هەر لەم پەیوەندییەدا، چەند رۆ پێشتریش، سێ خوێندکاری کورد و چالاکانی خوێندکاری و فەرهەنگی زانکۆی تەورێز لەلایەن کۆمیتەی حەراسەتی زانکۆی تەورێزەوە لە خوێندن بێبەری بوون.
ئامارە کان دەرخەری ئەوەن کە لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٨ کەس لە خوێندن و هەروەها ٥ کەسیش لە نووستنگەکانی زانکۆکاندا دەرکراون.