کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوسەری ژەنیاری ناوداری کورد، عەلی‌ئەکبەر مورادی کۆچی دوایی کرد

16:31 - 14 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: پەری یووسفی، هاوسەری عەلی‌ئەکبەر مورادی، تەنبوورژەنی ناوداری کورد ماڵاوایی لە جیهان کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٢ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی، پەری یووسفی، کچی حەیدەر‌خان یووسفی ، خەڵکی بانزلانی سەروو و هاوسەری ژەنیاری ناوداری کورد عەلی‌ئەکبەر مورادی بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی ژەنیاری ناوداری کورد عەلی ئەکبەر مورادی و دۆستان و ئاشنایان و کەسوکاری بنەماڵەی یووسفی و مورادی دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.

عەلی ‌ئەکبەر مورادی ساڵی ١٣٣٦ی هەتاوی لە گەهوارەی شارستانی داڵاهۆ سەر بە کرماشان لە دایک بووە و ژەنیاری تەنبورە و وەکوو یەکێک لە ئاوازدانەرانی گەورەی کورد دێتە هەژمار.

ئەم هونەرمەندە ناسراوە، لە ژەندنی تەنبوردا شێوازی تایبەت بە خۆی هەیە کە ئەوی لەگەڵ هەموو ژەنیارەکانی جیهان جیا کردووەتەوە.