کوردستان میدیا: فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان لە وڵاتی سوید کۆبووە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی، لە سەر داوای فەرمیی فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ( وەزارەتی دەرەوەی هەرێمی کوردستان) لە رێگای نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم کوردستان لە وڵاتی سوید، کۆبوونەوەیەک لەگەل حیزب و لایەنە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان پێكهات.
لەو کۆبوونەوەیەدا شاندێکی کۆمیتەی سویدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی ئەنوەر کاکایی بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوید و هەروەها حەمید تەیمووری بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە سوید و محەممەد ئەحمەدی بەرپرسی پەیوەندییە کورد و کوردستانییەکانی کۆمیتەی سوید ی حیزبی دێموکرات بەشدارییان کردبوو.
سەرەتا فەلاح مستەفا باسێکی تێر و تەسەلی لە سەر فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کار و چالاکییەکانی رابردووی ئەو فەرمانگەیە کرد کە بۆ خۆی بەرپرسایەتی دەکات.
فەلاح مستەفا بە سەرپەرستی شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر بانگهێشتی فەرمیی دەوڵەتی سوید هاتبوونە ئەم وڵاتە.
لەم سەردانەی شاندی ناوبراوی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید، چەندین کۆڕ و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی سوید و دام و دەزگاکانی وەک وەزارەتەکانی دەرەوە، تەندروستی، نێت وۆرکی سویدی و کوردی و هەروەها چەندین دام و دەزگای دیکەی باڵای ئەم وڵاتە بۆ هەرچی زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وڵاتی سوید پێکهێنا.