کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان لە وڵاتی نوروێژ بەڕێوەچوو

20:43 - 5 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان، ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە وڵاتی نوروێژ بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٣ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە لورنشکوگی وڵاتی نوروێژ لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٦٩ـەمین ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بە بەشداری ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و میوانان بەڕێوەچوو.

سەرەتای رێوڕەسمەکە، بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان، پەیامی کۆمیتەی حیزب لە نوروێژ لەلایەن توبا ئەلیاسی بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خوێندرایەوە.

لي ىڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا، پەیامی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستان لەلایەن محەممەد ئەسکەندەرییەوە پێشکەش کرا.

هەروەها، لەم رێوڕەسمەدا سروودێک لەلایەن سمکۆ بێکەس پێشکەش کرا.

لە درێژەی ئەم رێوڕەسمەدا، پەیامی نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵی بەشی نوروێژ لەلایەن حەبیب قادری و پاشان پەیامی هاوبەشی کۆمیتەی یەکیەتییەکانی ژنان، یەکیەتیی لاوان و کۆمەڵەی کلتوری لەلایەن قادر عەزیزبەیگی خوێندرایەوە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، لە بەشێکی دیکەی رێوڕەسمی ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، چەند وتەیەک لەلایەن نوێنەری پارتی ژینگەوە یون بویر ویندهیم پێشکەش کرا.

پاشان، پەیامی پارتی سەربەستی کوردستان لەلایەن شێرکۆ پاڵانیـەوە خوێندرایەوە.

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە حیزب و لایەنە سیاسییەکان و کەساییەتی سیاسییەکان بە بۆنەی ٢ی رێبەندان چەپکە گوڵ و پەیامی پیرۆزباییان پێشکەش کردبوو.

کۆمیتەی رێکخراوەکانی خەباتی کوردستانی ئێران، بزوتنەوەی گۆڕان- نوروێژ، یەکیەتیی نیشتمانی- نوروێژ، پارتی دێموکراتی کوردستان – لقی نوروێژ و جەعفەر حامیدی و خاتوو سۆغرا بە پێشکەش کردنی چەپکە گوڵ و پەیامی پیرۆزبایی، ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی کۆماری کوردستانیان پیرۆزبایی کرد.

رێوڕەسمەکە بە گوارانی هونەرمەندان ئەسعەد مەریوانی، نەجمان سەندی و شێرکۆ مەریوانی کۆتایی پێهات.

ژوان.ک