کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان ئاڵاهەڵگری دۆستی لەگەڵ سروشت/ چالاکیی ژینگەپارێزی لە سەقز و پاوە

13:31 - 6 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: لە درێژەی شەپۆلی دۆستی لەگەڵ سروشتی کوردستان، لە شارەکانی سەقز و پاوە بە کۆکردنەوەی زبڵ و چاندنی بەڕو و ئازادکردنی سمۆرە لە داوێنی سروشتدا چالاکیی ژینگەپارێزی بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، زیاتر لە ١٠٠ کەس لە چالاکانی ژینگە‌پارێزی کورد، شاخەوانان و ئەندامانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزان لە شاری سەقز کێوی ئیسلام ئابادیان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کردەوە.

بەپێی راپۆرتە بڵاوکراوەکان ئەو چالاکییە ژینگە‌پارێزییە بە مەبەستی پەرەپێدانی فەرهەنگی بایەخدان بە ژینگە و هەبوونی فەزایەکی پاک و خاوێن لە هەر جۆرە زبڵێک و لە درێژەی شەپۆلی دۆستی لەگەڵ سروشت لە کوردستان ئەنجام دراوە.

11919.jpg

هەر لەو پەیوەندییەدا ژمارەیەک لە چالاکانی ژینگەپارێزی لە کردەوەیەکی خۆڕسکدا بە مەبەستی پاراستنی ژینگە ٦ هەزار تۆوی داری دێمە بنە\'\'یان لە باینگان سەر بە شاری پاوە چاند.

لەو کردەوە خۆڕسکەدا لەلایەن چالاکانی ژینگەپارێزیەوە هەژمارێکی بەرچاو دار هەرەس کراون.

هەروەها لە کردەوەیەکی دیکەدا یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی گوندی زەردۆیی بەخشی باینگان لە کردەوەیەکی سەمبۆلیکدا ٦٠ سمۆرەی بە بڕی پارەی ٢ میلیۆن و ٨٠٠ هەزار تمەن کڕیوە و لە داوێنی سروشتدا ئازادی کردوون.

ئاویەر.ت