• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

نووسینگەی سەرکۆماری فەرانسە لە نامەیەکدا سپاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکات

زایینی: ٠٧-٠٢-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٣/١١/١٨ - ١٦:٢٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
نووسینگەی سەرکۆماری فەرانسە لە نامەیەکدا سپاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکات
کوردستان میدیا: نوسینگەی سەرۆك كۆماریی فەرانسە لە وڵامی نامەی مستەفا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێراندا، نامەیەکی بۆ حیزبی دێموکرات بەڕێ کرد.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پاش رووداوە تیرۆریستییەکەی دژبە رۆژنامەی شارلی هێبدۆ لە فەرانسە، لە رێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٣دا، مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، لە دووتۆی نامەیەکدا بۆ فرانسوا هۆلاند سەرکۆماری فەرانسە، بەبۆنەی کردەوەی تیرۆریستیی پاریس، سەرەخۆشی لە خەڵکی ئەو وڵاتە کرد.

مستەفا هیجری لە بەشێک لەو نامەیەدا، بەناوی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و بەناوی خۆشیەوە، سەرخۆشی لە سەرکۆماری فەرانسە و لە رێگەی ئەویشەوە سەرخۆشی لە سەرجەم خەڵکی فەرانسە کردبوو.

نووسینگەی سەرکۆماری فەرانسە، لە نامەیەکدا سپاسی مەحکووم‌ کردنی کردەوە تیرۆریستیەکانی پاریسی کرد کە لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە نامیەکدا بۆ سەرکۆماری فەرانسە بەڕێ کرابوو.

دەقی ئەو نامەیە بەم چەشنەیە:

بەڕێز مستەفا هێجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

جەنابی سكرتێری گشتی
دوابەدوای ئەو رووداوە تراژیكانەی كە لە رۆژانی ٧ و ٨ و ٩ی ژانویەدا ڕوویاندا و فەرانسەی تووشی ماتەمگێڕییەکی گشتی كرد، جەنابی سەرۆك كۆمار ئەركداری كردین كە لە بەڕێزتان لەمەڕ دەربڕینی پشتیوانیتان لەو بەها دێموكراتیكانەی كە هەوێنی یەكگرتوویی فەرانسەییەكانە، لە كانی دڵمانەوە سپاستان بكەین.

ئەو رێپێوانە جەماوەرییەی كە لە رۆژی ١١ی ژانویە هەموو ئەو كەسانەی كە خوازیار بوون و هەروەها ژمارەیەكی بەرچاو لە سەرۆك و كاربەدەستانی دەوڵەتەكانی لە سەرانسەری جیهان لە دەوری یەك كۆكردەوە، جەختكردنەوەیەكی دووبارە بوو لە سەر ئۆگریی ئێمە بە بەهاكانی ئازادی، ڕەوایەتی و پلۆرالیزم كە فەرانسە لە هەموو شوێنێكی جیهاندا داكۆكیكاریانە.

لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ وەحشیگەری و تاریك ئەندێشی، یەكییەتی نەتەوەیی ئێمە هێز و توانامانە.
ئێمە خاوەنی ئیرادەیەكی پتەوین.

جەنابی سكرتێری گشتیی
تكایە رێز و خۆشەویستیی ئێمە قەبووڵ بفەرموون.

خاتوو ئیزابێل سیما
نوسینگەی سەرۆك كۆماری
پاریس ٣٠ ژانویەی ٢٠١٥
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک