کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رۆژی جیهانی زمانی دایکی

12:41 - 3 رەشەمه 2714

گاندی: ئەگەر لەگەڵ کەسێک بە زمانێک کە دەیزانێت قسەی لەگەڵ بکەی تەنیا قسەکەتان بە مێشکی دەگات، بەڵام ئەگەر بە زمانی دایکی قسەی لەگەڵ بکەن قسەکەتان لە دڵی دەنیشتێت.

رۆژی ٢ی رەشەمەی هەر ساڵێک رۆژی رێزگرتن لە زمانی دایکیە و لەو رۆژەدا هەر کەس و لایەنێک بە جۆرێک هەڵوێست و بیرورای خۆی دەردەبڕێت و زۆر نەتەوەش هەن کە لەو رۆژەدا باس لە خوێندن بە زمانی دایکی دەکەن بەڵام راستیەکەی ئەوەیە ئایا خوێندن بە زمانی دایکی یا خوێندنی زمانی دایکی ویستی هەموو ئەو کەسانەیە کە لە خوێندنی زمانیان بێبەشن؟
زمانی دایکی یا زمانی یەکەم بە زمانێک دەوترێت کە منداڵ لە سەرەتای ژیانیەوە فێری دەبێت (مەرج نییە ئەو زمانەی منداڵ فێری دەبێت، زمانی دایکی خۆی بێت) و قسەی پێ دەکات و پاشان ئەو زمانەی لە قوتابخانەکان بە شێوەی زانستی فێر دەبێت و بۆ نووسین و خوێندنەوە کەڵکی لێوەر دەگرێت.

12127.jpg
جمال رسول دنخە

باس کردن لە زمانی دایکی دەتوانین لە هەر گۆشە نیگایەکەوە وەک بواری فەلسەفی، روحی و دەروونی، دەرونناسانە، کۆمەڵناسی و زۆر بواری دیکەدا باسی لێ بکەین کە باسیشی لێ کراوە بەڵام راستی ئەوەیە کە هەتا ئێستا هیچ هەوڵێکی جیددی بۆ فێربوونی زمانی دایکی نەدراوە لە گۆشە و کەنارەکان یا لە ئەگەری دەرفەت باسی لێ کراوە بە شێوەیەکی زۆر نەریتی کاری لەسەر کراوە کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا تەنانەت بە جێگای قازانج، زیانی هەبووە.

نەتەوەی کورد وەک سێهەم نەتەوەی بێ دەوڵەت لە هەموو مافەکانی کەم و زۆر بێبەش و شتێک کە بە شێوەیەکی سیتماتیک دەوڵەتانی داگیرکەر کاریان لەسەر کردووە زمانی کوردی بووە کە مەجالی گەشە کردنیان پێ نەداوە و تەنات بگرە هەتا ئێستاش لە هەوڵی تواندنەوە ئەو زمانە یا ئەگەر بڵەین لە هەوڵی ئاسیمیلە کردنی ئاخێوەرانی ئەو زمانەدا بووە.

لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی رێژیمی ئاخوندی کە مافی هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا پێشێل دەکات و بە تایبەت نەتەوەی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات لەژێر سەرکوت و داپڵۆسانی سیستماتیکدا دەژیت، زمانەکەی لەلایەن ئەو رێژیمەوە بە زمانی ناوچەیی و قەومی لە قەڵەم دەدرێت و لە کاناڵە بە ناو پارێزگاییەکانی خۆی بە شێوەی چەوت و ناڕێک لە ئاخاوتن و دەربڕیندا بۆ سووکایەتی پێکردن و بەلاڕێدا بردبی زمانی کوردی کەڵکی وەردەگرێت.

لە وڵاتی ئیراندا جیا لە بیروباوەڕی ئایینی کە هیچ باوەڕیکی بە نەتەوە نییە و لە فەلسەفەی ئیسلامدا نەتەوە رەت دەکرێتەوە و هەموو لەژێر ئۆمەتدا هەڵسووکەوتیان لەگەڵ دەکرێت بێ گومان نەتەوەی کورد بە درێژایی مێژوو خەباتی دژ بە زوڵم و ستم کردووە قەبووڵی زمانی ئەو نەتەوەیە و خوێندنی زمانەکەی نە تەنیا پێشێل دەکرێت بەڵکو سەرکوت دەکرێت چونکە خوێندنی زمانی دایکی بە مەترسیەک بۆ سەر دەسەڵات دەزانێت و مەشرووعیەتی دەسەڵات دەباتە ژێر پرسیارەوە.
لە نیزامی پەروەردە و بارهێانی رێژیمی ئێراندا سەرەرای بوونی جیاوازی نەتەوەیی نەتەوەی فارس وەکوو داگیرکەرێکی فەرهەنگی لەهەر شێوەیەک بۆ تواندنەوەی ئەو نەتەوانە هەوڵ دەدات کە زمانی دایکی یەکێک لەوانەیە و هەموو نەتەوەکانی دیکە ناچار دەکات کە واز لە زمانی خۆیان بێنن.

زمانی دایکی منداڵێک بەشێک لە شوناسی کەسایەتی، کۆمەڵایەتی و فەهەنگی ئەو کەسەیە و زمانی دایکی دەبێتە هۆی ئەوەیکە رەنگدانەوەی لە فێربوون و هەڵسوكەوتی ئەو کەسە بۆ سەرکەوتنی لە ژیاندا هەبێت.
لە جاڕ نامەی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکاندا هاتووە: هەموو مرۆڤێک ئەو کاتەی کە لە دایک دەبێ مافی ئەوەی هەیە کە بە شێوەیەکی سروشتی بە زمانی دایکی خۆی بخوێنێت، بیربکاتەوە، پەروەدە ببێت.

ئەو جاڕنامەیە هەتا چەند توانیوەیە بگاتە جوغرافیای کوردستان وتاکی کورد و کۆمەڵگای کورد کەڵکی لێ وەرگرێ و زلهێز و مرۆڤ دۆستی ناو دام و دەزگاکانی نەتەوەیەکگرتوەکان هەتا چەندە فکریان لە زمان و کولتورو ژیانی نەتەوەیەک کردۆتەوە کە لە تورکیا دەبێ تورک بێ، بە تورکی بیر بکاتەوە! لە ئێران وەکو فارس بژی ولە سوریە و عێراقیش خۆی لەگەڵ عەرەبێک رێک بخات.

ئەوەی کە یاسای نێودەوڵەتی ناوەندی خاوەن بڕیاری نێونەتەوەیی ددانی لەسەر دادەنێ پەروەردە بە زمانی دایکیە نەک هەر تەنیا خوێندن بە زمانی دایکی.

بەپێی رێکخراوی یونسکۆ لە جیهاندا ٦ هەتا ٧ هەزار زمان قسەیان پێدەکرێت و هەر ئێستا زیاتر لە نیوەی ئەو زمانانە مەترسی لەناوچوونیان هەیە و هەندێکیشان بەرەوڕووی هێرش دەبنەوە و قەدەغە دەکرێن کە زمانی کوردی یەکێک لەوانەیە.

لە ئێراندا لە سەردەمی دەسەڵاتی رەزاشادا دەوڵەت بە فەرمی زمانی فارسی وەک زمانی سەرەکی راگەیاند و وێڕای هێرشی سیاسی و چەکداری بۆ سەر خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی بە هێرشی بەرفراوانی کلتوریش کرد. دژایەتی لەگەڵ جلوبەرگی کوردی و قەدەغە کردنی خوێندن بە زمانی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەشێک لەم پیلانانەی رەزاشا بوون و بەتایبەتی دوای شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی رێژیمی ئیسلامی بە شێوەیەکی توندوتۆڵتر درێژەی بەو سیاسەتە دا.

لە یاسای ١٥ی بنەڕەتیی رێژیمی ئیسلامیی ئێراندا هاتووە کە زمانی فەرمی خوێندن و نووسین زمانی فارسییە و هەموو بەڵگە و نووسراوە فەرمییەکان و کتێبە دەرسییەکان دەبێ بە زمانی فارسی بێت و بەڵام کەڵک وەرگرتن لە زمانەکانی دیکەی ناوچەیی و قەومی لە بلاڤۆک و میدیاکان و وتنەوەی ئەو زمانانە لە تەنیشت زمانی فارسی ئازادە.

هەر وەک پێشتر ئاماژەمان پێکرد منداڵان دەبێ بە زمانی دایکی نەک هەر بخوێنن، بەڵکوو پەروەردە بکرێن و لێرەدا سەبارەت بەو یاسایایەی رێژیمی ئیسلامی بۆ هەموو فکرێکی مەنتقی ئەوە دێتە ئاراوە کە ئایا بەراستی ئەوە سووکایەتی کردنە بە شعوری مرۆڤایەتی و نەتەوەیی یا دان پێدانان بە مافێکی سەرەتایی؟!
لە سەرەتای پەسندکردنی ئەو یاسایە هیچ جۆرە کردەویەک بۆ دابینکردنی ئەو یاسایە بەڕێوە نەچووە واتا لە قوتابخانە و زانکۆکان نەوتراوەتەوە، لە رۆژنامە و بلاڤۆکەکاندا کەڵکی لێوەر نەگیراوە هیچ کات کۆڕ و کۆبوونەوەیەکی فەرمی بۆ نەگیراوە یا شوێنێکی فەرمی لەلایەن رێژیمەوە بۆ دروست نەکراوە بگرە سەرکوتیش کراوە.

رێژیمی ئێران نەتەنیا پشتیوانی لە زمانی دایکی ناکات بەڵکوو وەک مەترسییەک بۆ سەر دەسەڵاتی خۆی دەڕوانێتە ئەو مەسەلەیە و لە وەها هەلومەرجێکدا بێ گومان هیچ ئاڵوگۆڕێک جیا لەناوچوونی زمان نایتە گۆڕێ و هەنووکە باسکردن لە زمانی دایکی وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئەمنیەتی نەتەوەیی، پڕۆپاگەندا دژی نیزام، سزای قورس بۆ چالاکانی مەدەنی و تەنانەت تەجزیە تەلەبی لە قەڵەم دەدرێت.

لە رێژیمی ئیسلامیی ئێراندا نە قوتابخانە و نە کتێب بۆ قوتابیان بە زمانی کوردی نییە و منداڵانی کورد بە زمانی زگماکی خۆیان دەرس ناخوێنن. لە مادەی پانزەی قانوونی بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا تەنیا باسی قسەکردن بە زمانە ناوچەیەکان دەکا و مافێ خوێندن بە زمانی دایک لە قوتابخانەکاندا بە فەرمی نەناسراوە و منداڵانی کورد هەر لە پۆلی یەکەمی سەرەتاییەوە ناچارن بە زمانی فارسی بخوێنن.

رێژیمی ئیسلامی ئێران، ئەگەرچی ئەوە باش دەزانێ کە خوێندن بە زمانی زگماکی کاریگەری راستەوخۆ و ئەرێنی لەسەر گەشەسەندن و پێشکەوتنی منداڵان لە قوتابخانەدا هەیە، وەکوو ئامرازێکی سیاسی بۆ پەراوێز خستن و لاوازکردنی زمانی کوردی، هەوڵی لە ناوبردنی درێژخایەنی نەتەوەیەک دەدا.

ئەم سیاسەتەی بە درێژایی مێژوو بەردەوام بووە. ئەگەرچی زمانی کوردی لەبەرانبەر ئەم سیاسەتەدا خۆی راگرتووە، بەڵام کاریگەری ئەو دۆخە سەپاوەی بە ئاشکرا بەسەرەوە دیارە.

بێبەش کردنی منداڵانی کورد لە خوێندن بە زمانی زگماکی ژینوسایدی سپی و داماڵینی کورد لە ناسنامەی نەتەوەیی خۆیە و لایەنی سیاسی و ئیدئولوژی هەیە. رێژیمە یەک لە دوای یەکەکانی دەسەڵاتدار لە ئێران، زمانیان وەکوو چەکێک دژ بە کورد بەکاریان هێناوە. بەداخەوە هەتاکوو ئێستاش خوێندن لە پارێزگا کوردنشینەکاندا بە زمانی فارسییە و منداڵانی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێرانیش لەو مافە بنەڕەتییە بێبەش کراون.

جگە لە داسەپاندنی زمانی فارسی لە قوتابخانەکاندا و ناچارکردنی منداڵانی کورد بە خوێندن بە زمانێکی دیکە جگە لە زمانی خۆیان، بۆ لاوازکردنی زمانی کوردی و نەتەوەکانی دیکە و زاڵکردنی زمانی فارسی، گیروگرفتی ئیداری و کاری و پیشەیی بۆ ئەندامانی نەتەوەکانی دیکە دروست دەکەن.

بۆ خوێندنی خوێندکاران لە پلەی بەرزی خوێندن لە زانستگاکاندا لەباتی پلەی زانستی، تستی ئیدئولوژی بەرتری هەیە. ئەو خوێندکارانەی کە لە تستی ئیدئولوژیدا قەبووڵ نەبن، زۆرکەم شانسی درێژەدان بە خوێندنیان هەیە.

هەر لە بەندەی ١٥ی قانوونی بنەڕەتی ریژیمی ئیسلامی ئێراندا هاتووە کە نەتەوەکانی دیکە دەتوانن لە رۆژنامە و میدیا ناوچەیەکاندا لە زمانی نەتەوەیی خۆیان کەڵک وەربگرن، بەڵام ئەم بەشەش بە کردەوە رێزی لێ نەگیراوە و لە کوردستانی ئێراندا بە دەیان گۆڤار و رۆژنامە قەدەخە کراون و داخراون. بە دەیان نووسەر و رۆشنبیر و رۆژنامەنووس و چالاکی بواری کۆمەڵگای مەدەنی دەستگیر و بە تۆمەتی ناڕەوا حوکم دراون زیندانی کراون.

حەسەن روحانی و هەموو کاربەدەستانی باڵای رێژیمی ئیڕان بێ ئەملاولا هەمیشە و بەردەوام لە هەڵبژاردنەکان و کاتی تەنگانەدا باسیان لە دانی مافی نەتەوەکانی ئێران کردووە کە دواتر وادەیەکی پووچ زیاتر نەبووە، وەکوو ئێستا کە حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێستای رێژیمی ئێران باسی لە جێبەجێ کردنی ماددەی ١٥ی یاسای بنەڕەتی کرد کە چی دواتر وەک هەموو بەڵێنییەکانی دیکە وەراست نەگەڕا.

لەو پەیوەندییەدا دوابه‌دوای خۆ کاندیدکردن و به‌ربژاربوونی حه‌سه‌نی ڕۆحانی بۆ به‌ناو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی رێژیمی ئیسلامی، ‌سه‌ردانی گه‌لێک ناوچه‌ی خۆیان گوته‌نی ئه‌تنیکه‌کانی ئێرانی کرد و له‌سه‌ردانه‌که‌ی بۆ پارێزگای کوردستان به‌ڵێنی دا گه‌ر سه‌ربکه‌وێ، کار بۆ جێ به‌جێکردنی چه‌ند بنه‌ما و ئه‌سڵێکی یاسای بنەڕەتی ئه‌سڵی١٥ ده‌کات. ئێستا که ‌زیاتر له‌ساڵێک به‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تیی رۆحانی دا تێده‌په‌ڕێ، به‌ده‌سنیشانکردن به‌ناو نوێنه‌ر بۆ به‌شی ئه‌تنیکه‌کان ده‌یه‌وێ به‌رگی راستیی له‌بە‌ر ژماره‌یه‌ک له‌و داخوازانه‌دا بکات.

دیاره‌له‌بن سێبه‌ری بۆر و ته‌ماویی رێژیمی ئیسلامیی دا ئه‌مه‌هه‌نگاوێکی زۆر گرینگه‌بۆیه‌له‌سه‌ر کوردی رۆژهه‌ڵاته‌به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نییانه‌بێته‌مه‌یدان و هه‌ڵه‌که‌به‌باشترین شێواز بقۆزێته‌وه‌.

له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشدا کورد پێویسته‌چیدی بێده‌نگ و کپ نه‌مێنێ و به‌هه‌مان شێوازی مه‌ده‌نییانه‌بێته‌مه‌یدان. راسته‌دڵڕه‌قی رێژیمی ئیسلامیی به‌راوه‌رد ناکرێ له‌گه‌ڵ شوێنه‌کانی دیکە به‌ڵام سه‌رده‌م گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و جیهانی ئه‌مڕۆ ده‌رفه‌تی توندڕۆیی له‌مه‌زێتر به‌رێژیمی ئیسلامی نادات.

راسته‌ته‌مه‌نی رێژیمی ئیسلامی وا به‌ره‌و ٣٥ ساڵ مل ده‌نێ و له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌رچه‌شنه‌داخواز و داواکارییه‌کی گه‌لانی ناو ئێران به‌توندی به‌رپه‌رچ دراوه‌ته‌وه‌و سه‌دان ڕۆڵه‌ی پاک بوونه‌ته‌قوربانی. هێشتا به‌دیده‌ی خۆیان گوته‌نی مه‌حه‌لی سه‌یری هه‌موو دیارده‌یه‌کی کولتووریی و فه‌رهه‌نگیی گه‌لانی ناو ئێران ده‌کرێ و به‌داخه‌وه‌که‌شی ناوخۆ ئه‌وه‌نده‌هه‌ژێنه‌ر و ترسناکه‌که‌م که‌س ده‌وێرێ وته‌ی ئاسایی سه‌ر زمانی خۆی بێنێته‌زمان.

له‌سه‌رده‌مێکدا که‌وا خه‌ریکه‌کرانه‌وه‌یه‌ک له‌جیهانی چوارته‌نیشت دا روو ده‌دات و رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه‌‌مل ده‌نێ، به‌رپرسانی رژێم ئیدی که‌ده‌زانن په‌ته‌که‌توند توند بۆته‌وه‌‌و هیچ رێگه‌چاره‌یان له‌به‌رده‌م نه‌ماوه‌ته‌وه‌‌جگه‌له‌وه‌ی گوێ بۆ ژماره‌یه‌ک داواکاریی نەتەوەکان ڕادێرن.

ئه‌گەرچی ئه‌مه‌پرسێکی ئه‌رێنییه‌و گه‌ره‌کیە به‌باشترین شێوه‌ بقۆزرێته‌وه ،‌به‌ڵام هه‌لێکیش ده‌خاته‌به‌رده‌م گه‌لانی سه‌رکوتکراوی ناو ئێران تا بڕێک به‌خۆدا بێنه‌وه‌و چیدی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو ساڵه‌سه‌رکوتکارییه‌بێده‌نگ نه‌مێنن.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە