کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە رێوڕەسمی ساڵیادی کۆچی دوایی مەلامستەفا بارزانی له کالیفۆرنیا

13:38 - 12 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: بە بەشداریی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ئامریکا، رێوڕەسمێک بە بۆنەی ٣٦مین ساڵیادی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی لەلایەن لقی پارتی دێموکراتی کوردستان لە شاری ساندیەگۆ سەر بە ویلایەتی کالیفۆرنیا بەڕێوەچوو.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٠ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی بە بۆنەی ٣٦مین ساڵیادی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی رێوڕەسمێک لەلایەن لقی پارتی دێموکراتی کوردستان لە شاری ساندیەگۆ سەر بە ویلایەتی کالیفۆرنیا بەڕێوەچوو.

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەفەرمی بۆ بەشداری لەو رێوڕەسمە بانگهێشتی کرابوون.

سەرەتای رێوڕەسمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان وتاری پارتی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەیەوە لەلایەن شەعبان خوێندرایەوە و هەروەها وتاری یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لەلایەن سەید ئارام پێشکەش بە بەشداربوان کرا.

پاشان وتارێک لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشکەش بە ئامادەبوان کرا.

دواتر باسێک لەلایەن ئەردەڵان بێهروزی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانـەوە پێشکەش کرا و ناوبراو بە کورتی باسی لە رۆڵی شۆڕشگێڕی و رێبەرایەتی بارزانی نەمر و هەروەها دۆخی ئێستای کوردستان بە گشتی کرد.

لە بەشێکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا تەحسین ئەترۆشی بەرپرسی کۆمەڵگای ناوەندی کوردی له کالیفۆرنیادا باسی له  مێژوی خەباتی سیاسیی بارزانی و ئێستای پێشمەرگه پێشکەش کرد.

پاشان دوکتور عەلی تەتەر لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دێموکراتی کوردستان چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

گادەر. د