کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رۆژئاوای کانادا/ بەشداریی شاندێکی حیزبی دێموکرات لە رێوڕەسمی ساڵڕۆژی کوچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی

13:58 - 12 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: کۆمیتەی رۆژئاوای کانادای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە رێوڕەسمی کوچی دوایی مەلامستەفا بارزانی رێبەری پارتی دێموکراتی کوردستان لە رۆژئاوای کانادا، بەشداری کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٠ی رەشەممەی ١٣٩٣ی هەتاوی، شاندی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – رۆژئاوای کانادا بە سەرپەرەستی شەهریار ویژە بەرپرسی کۆمیتەی حیزب، لە رێوڕەسمی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی رێبەری پارتی دێموکراتی کوردستان لە رۆژئاوای کانادا، بەشداری کرد و لەلایەن ئەندامانی پارتی دێموکراتی کوردستانەوە پێشوازییان لێ کرا.

لە‌م رێوڕەسمەکەدا، شەهریار وێژە بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات - رۆژئاوای کانادا، پەیامی هاوخەمی کۆمیتەی حیزبی پێشکەش کرد و تێیدا رۆڵ و سەرکردایەتی مەلامستەفای نەمر لە شۆرشی رزگاریخوازی گەلەکەمان  بەرز نرخاند و بەشداریی بارزانییەکان لە کۆماری کوردستاندا بە هەنگاوێکی گرینگ و جێگای رێز و نیشانەی یەکیەتیی نەتەوەیی کورد و هاوخەباتی نەمر پێشەوا قازی محەممەد و مەلا مستەفا بارزانی وەسف کرد.

کازیوە.ر