کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەریوان/ لێدانی ٥٠ زەربە شەلاق لە چالاكێکی خوێندکاریی كورد

12:38 - 24 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: چالاکێکی خوێندکاریی کوردی خەڵکی مەریوان لەلایەن دادگای ئینقلابی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە ٥٠ زەربە شەلاقی لێدرا.

بەپیی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دانا لەنج ئابادی چالاکی خوێندکاری و مەدەنی کورد، خەڵکی مەریوان چەند رۆژ پێش ئێستا لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەریوانەوە بە ٥٠ زەربە شەلاق مەحکووم کرا و دواتر ئەو حوکمە لەلایەن دادگا ئینقلابی رێژیمی ئیسلامی جێبەجێ کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانی ساڵی رابردوو کە لە شاری مەریوان بەڕێوەچووە دەستبەسەر و حوکمی ٥٠ زەربە شەلاقی بۆ بڕاوەتەوە.

ئەم چالاکە خوێندکارە رێکەوتی ٥ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی لەلایەن مەئمورانی ئەمنییەتی شاری مەریوانەوە بە تاوانی خۆپیشاندان بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ئیعدامی زیندانیانی سیاسیی دەستبەسەر كرابوو.

دانا لەنج ئابادی لە ساڵی ١٣٨٩ی هەتاویش بە هۆی مانگرتنی خوێندکارانی زانکۆی پەیام نووری مەریوان دەستبەسەر و بە یەک ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی ٥ ساڵ مەحکووم کرابوو.

کازیوە.ر