• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

خامنه‌یی: دژایه‌تیی هه‌ر جۆره‌ گه‌ڵاڵه‌یه‌کی ئه‌مریکا‌ له‌ کاروباری سووریه‌دا ده‌که‌م

زایینی: ٠٥-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠١/١٧ - ٠٣:٢٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
خامنه‌یی: دژایه‌تیی هه‌ر جۆره‌ گه‌ڵاڵه‌یه‌کی ئه‌مریکا‌ له‌ کاروباری سووریه‌دا ده‌که‌م
ک/مــــــــــــیدیا: خامنه‌یی له‌ دیدار و چاوپێکه‌وتنی ره‌جه‌ب ته‌یۆب ئه‌ردۆغان، له‌سه‌ر پاڵپشتیی رێژیمی ئێران له‌ رێسژیمی به‌شار ئه‌سه‌د پێداگریی کرده‌وه‌ و له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتوویه‌تی، دژایه‌تیی هه‌ر جۆره‌ گه‌ڵاڵه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ کاروباری سووریه‌ ده‌کات که‌ ئه‌مریکا داهێنه‌ری بێت.

خامنه‌یی رێبه‌ری مه‌زهه‌بیی رێژیمی ئێران، رێکه‌وتی 10ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی له‌ تاران چاوی به‌ ره‌جه‌ب ته‌یۆب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیه‌ که‌وت و له‌و دیداره‌دا گوتی: له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره‌ ده‌ستێوه‌ردانێکی نیزامی له‌لایه‌ن هێزه‌ ده‌ره‌کییه‌کانه‌وه‌ له‌ سووریه‌ به‌ توندی دژایه‌تی ده‌کات.

توندتر بوونی توندوتیژییه‌کانی رێژیمی سووریه‌، دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌دی ناچار کردووه‌ خوازیاری ده‌ستێوه‌ردانی نیزامیی له‌و وڵاته‌دا بن، هه‌تا پێش به‌ کۆمکوژی و سه‌رکوته‌کانی خه‌ڵکی سووریه‌ بگیردرێ.

رێژیمی ئێران یه‌کێک له‌ هاوپه‌یمانه‌کانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سووریه‌ دایه.

رێژیمی ئێران له‌ ره‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی دژه‌ ده‌وڵه‌تیی خه‌ڵکی سووریه‌، سه‌ره‌مڕه‌ یارمه‌تی ئه‌منیه‌تی و چه‌کوچۆڵی خۆی بۆ رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د ناردووه.

به‌گوێره‌ی هێندێ له‌ راپۆرته‌کان یارمه‌تییه‌کانی رێژیمی ئێران به‌ رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆته‌ هۆی مانه‌وه‌ی ئه‌و رێژیمه.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک