کوردستان میدیا: نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له ئوتریش له رێوڕه‌سمی به‌رزڕاگرتنی جێژنی نه‌ورۆز له لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و باڵوێزخانەی عێراق له‌و وڵاته بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، له‌سه‌ر بانگهێشتی نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و باڵوێزخانەی عێراق له ئوتریش، رۆژی هه‌ینی، ٢٩ی رەشەمەی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، \'\'هیوا به‌هرامی\'\' نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌و وڵاته، لە رێوڕه‌سمی نه‌ورۆزدا بەشداریی کرد.
رێوڕەسمی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز لە وڵاتی ئوتریش لەلایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و باڵوێزخانەی عێراق له ئوتریش رێکخرابوو.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات چاوی به چه‌ندین که‌سایه‌تیی سیاسیی ئوتریشی و باڵوێز و کۆنسوولی چه‌ندین وڵاتی جۆراوجور که‌وت و سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێران و ناوچه‌که‌ئاڵووگۆری بیروڕایان کرد.
ئه‌م رێوڕه‌سمه له هۆڵی هۆتێل ئێمریالی ڤییه‌ن به‌ڕێوه‌چوو و ساڵانه به بۆنه‌ی به‌رزڕاگرتنی نه‌ورۆز لەلایه‌ن نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و باڵوێزخانەی عێراق له ئوتریش به‌ڕێوه‌ده‌چیت که کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی به‌ناوبانگی سیاسی، ئابووری و زانستی به‌شداریی تێدا ده‌که‌ن.
ئاویەر.ت