کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بریتانیا/ بەشداریی شاندی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە فستیڤاڵی پشتگیری لە پێشمەرگەی کوردستان

15:34 - 25 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فستیڤاڵی پشتگیری لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری بیرمێنگامی وڵاتی بریتانیا بەشداری کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەمە رێکەوتی ٢٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کەرنەڤالی پشتگیری لە پێشمەرگەی کورد و کوردستان بەشداری کرد.

10622.jpg

سەرتای فستیڤاڵەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادیی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان زۆربەی هێزە سیاسیەکان و رێکخراوە مەدەنیەکانی کوردستان - بریتانیا وتاریان پێشکەش کرد کە تیشکیان خستبووە سەر یەک خستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و کۆکردنەوی یارمەتی بۆ پێشمەرگە.

کازیوە.ر