کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیکەرتراشێکی کورد لەلایەن حیزبی دێموکراتەوە رێزی لێ گیرا

21:00 - 6 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: بنکەی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێر بۆ بەرز نرخاندنی دوا بەرهەمی هونەریی شۆرش ئاهی وێڕای سەردانی ناوبراو، لەوحەی رێزلێنانی حیزبی دێموکراتیان پێشکەش بە ناوبراو کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٥ی بانەمەڕ، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێر سەردانی شوێنی کاری هونەرمەند شۆرش ئاهییان کرد و لە نزیکەوە ئاگاداری دوا بەرهەمی بوون.

ئەو هونەرمەندە کە ئێستا سەرقاڵی درووستکردنی پەیکەری شەهید دوکتور قاسملوویە، وێڕای دەستخۆشی و بەرز نرخاندنی ئەو کارە هونەریە لەوحەی رێزلێنانی حیزبی دێموکراتی لەلەیەن کاک موحمەد ساڵح قادری پێشکەش کرا.

10683.jpg

بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێر، هونەری شۆرش ئاهی و درووست کردنی پەیکەری رێبەری شەهیدی گەلەکەمان دوکتور قاسملووی نەمری وەکوو رەمزی هونەری بەرگری پێناسە کرد.

شۆرش ئاهی هونەرمەندی پەیکەرتراش، کوڕی شەهید عەبدولقادر ئاهی شەهیدی حیزبی دێموکرات، خەڵکی شاری مەهابادە و ناوبراو هەتا ئێستا بە بەرهەمە هونەرییەکانی لە چەندین فێستیڤال هونەری لە شارە جیاجیاکانی کوردستان و تاران بەشداریی کردووە.

ئەو هونەرمەندە لەسەر داوای دایکی، پەیکەری دوکتور قاسملووی دروست کردووە.