کوردستان میدیا: هاووڵاتییانی مەهابادی بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەهەمبەر مەرگی گوماناویی فەریناز خوسرەوانی، لە بەرانبەر هۆتێل تارای ئەو شارە دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کەلە ئەنجامدا بەرەوڕووی هێرشی توندی هێزە نیزامی و ئەمنیەتییەکانی رێژیم بوونەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پاش مەرگی گوماناویی فەریناز خوسرەوانی فەرمانبەری هۆتێل تارای شاری مەهاباد کە بۆ \'\'پاراستنی کەرامەت و نامووسی خۆی\'\' و \'\'دەسدرێژی\'\'ی کارمەندێکی سەربە \'\'ئیدارەی گەشتیاری\'\' بە ناچار لە نهۆمی ٤ی باڵەخانەی ئەو هۆتێلەوە خۆی خستە خوارەوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا.
بەپێی راپۆرتەکان لە شوێنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی مەهابادی، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی بانەمەڕ خۆپیشاندانی هێمنانەی هاووڵاتییان و ناڕازییان بە دەستێوەردانی هێزە نیزامی و ئەمنیەتییەکانی رێژیم بەرەو توندوتیژی رکێش کرا و ژمارەیەک هاووڵاتی بریندار بوون.
هەروەها هەواڵەکان باس لە کوژرانی لانیکەم ناڕازییەکی شاری مەهاباد دەکەن.
بەگوێرەی راپۆرتەکان، هێزە نیزامییەکانی رێژیم لە شوێنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی مەهابادی، بەڵێنیی پێڕاگەیشتن بە تاوانبارانی پەروەندەکەیان داوە، بەڵام هاووڵاتییان بەڵێینی هێزەکانیان بە پڕ و پووچ لە قەڵەم داوە و لە ئەنجامیشدا هێزەکانی رێژیم بە توندی بەرەنگاری ناڕازییان بوونەتەوە.
لەو پێوەندییەدا هێزە نیزامییەکانی رێژیم تەقەیان لە هاووڵاتییان و ناڕازییان کردووە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاووڵاتی بریندار بوون.
ناڕازییان بەهۆی بەرەنگاریی هێزە نیزامی و ئەمنیەتییەکان لەهەمبەر کۆبوونەوە هێمنانەکەیان، بە هاویشتنی بەرد، شووشەکانی \'\'هۆتێل تارا\'\'یان شکاندووە.
هەروەها دەوترێ بەشێک لە هۆتێل تارا ئاگری تێ بەر دراوە.