کوردستان میدیا: کوردانی سووریه تیرۆری دوکتور قاسملوویان مه‌حکووم و یادی ناوبراو و هه‌ڤالانی به‌رز راده‌گرن.
کوردانى سووریه که هاوکات له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته له حاڵی خه‌باتێکی قورس له‌گه‌ڵ دڕنده‌ترین رێژیمی مێژووی مرۆڤایه‌تی دان، سه‌ره‌ڕای خه‌باتێکی پشوودرێژانه و هه‌روه‌ها فیدا کردنی هه‌زاران لاو له‌پیناو به‌ده‌ست هێنانی ئازادی، هاوکات به هاتنه‌وه‌ت ٢٣مین ساڵیادی ٢٢ی پووشپه‌ڕ ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو، به‌شێوه‌ی به‌ربڵاو له دژی رێژیمی ئێران و به‌تایبه‌ت ئه‌حمه‌دی‌نژاد، به دانی دروشم، هۆگریی خۆیان به ئارمانه‌کانی دوکتور قاسملوو، سکرتێری پێشووی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، دووپات کرده‌وه.
له‌م خۆپیشاندانه‌دا که زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستانی سووریه به بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی به‌ڕێوه‌چووه، خه‌ڵکی سووریه به دانی دروشم و به‌رز کردنه‌وه‌ی پلاکارد، یادی ئه‌و رێبه‌ره مه‌زنه‌یان به‌رز نرخاند.
له‌سه‌ر به‌شێک له‌م پلاکاردانه‌دا دورشم‌گه‌لێک وه‌کوو قاسملووی شه‌هید له دڵ و وێژدانی ئێمه دایه، ئێمه خوازیاری دادپرسیی بکوژانی دوکتور قاسملوو و گه‌وره‌یی و ئازادی بۆ شه‌هید دوکتور قاسملوو و شه‌رمه‌زاری بۆ بکوژانی (ئه‌حمه‌دی نژاد) و ... هتد، نووسرا بوون.
ئه‌م کرده‌وه‌ی کوردانی سووریه له هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی ئێرانه، که هه‌موو ساڵێک به شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی و ئاشتییانه رۆژی ٢٢ پووشپه‌ڕ له سه‌رانسه‌ری کوردستان مان ده‌گرن و له هاتوچۆ کردن و کردنه‌وه‌ی بازار و دووکانه‌کان خۆ ده‌بوێرن و له کرده‌وه‌یه‌کی هاوئاهه‌نگدا ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی ده‌رده‌بڕن.
دوکتور عه‌بدولـڕه‌حمان قاسملوو سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له ٢٢ی پووشپه‌ڕی ١٣٦٨ی هه‌تاوی، له حاڵێکدا له‌گه‌ڵ دیپلۆمات تیرۆریسته‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له ڤییه‌ن، پێته‌ختی وڵاتی ئوتریش دانیشتبوو، له‌لایه‌ن وتووێژکه‌رانی رێژیمی ئێرانه‌وه شه‌هید کرا و ده‌وڵه‌تی ئوتریشیش به هاوکاریی رێژیمی ئێران، بکوژانی به‌ره‌و تاران ئیسکۆرت کردەوه.