کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی پارتی دێموکراتی کوردستان سەردانی حیزبی دێموکراتی کرد

21:08 - 31 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: شاندێکی پارتی دێموکراتی کوردستان سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و لەو سەردانەدا کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە ناوچەکە تاوتوێ کران.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هەیئەتێكی پارتی دێموكراتی كوردستان بە سەرپەرەستیی كاكەمین نەجار ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی ئەو پارتە لە پارێزگای هەولێر، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٣١ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی كرد و لەلایەن شاندێكی حیزبی دێموکراتەوە بە سەرپەرەستیی \'\'حەسەن شەرەفی\'\' جێگری سكرتێری گشتی پێشوازیی لێكرا.

لەو دیدارەدا، دوایین ئاڵوگۆڕەكانی ناوچەكە ‌و پرسی كورد باسی لێکرا ‌و لەو بارەوە ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا.

هەروەها لەو هاودیتنەدا، بە وردی پێگەی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان ــ عێراق لە هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكە،‌ پرسە پێوەندیدارەكان بە شەڕی داعش‌ و کۆمەڵێک پرسی دیکە باسیان لێوە كرا.

لە كۆتایی ئەو دیدارە هەر دوو لایەن لەسەر بەردەوامبوونی پێوەندییەكان جەختیان کردەوە.