کوردستان میدیا: لێپرسراوێکی ده‌زگای قه‌زایی رێژیم، وێڕای ره‌خنه له‌وه‌ی که تێکهه‌ڵچوونی تێکه‌ڵ به توندوتیژی، کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکات گوتی، هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئاماری توندوتیژیی زیاد کردووه.
به‌رپرسی ئیداره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی بواری پێشگیری و روودانی تاوانی ده‌زگای قه‌زایی، گوتی: به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌کانی ده‌زگای قه‌زایی رێژیم، ئاماری تێکهه‌ڵچوونی سه‌ر شه‌قام له دوو ساڵی رابردوو له‌هه‌مبه‌ر ساڵه‌کانی پێشوو زیادی کردووه.
ئه‌و به‌رپرسه هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تیی وه‌کوو بێ‌کاری، نه‌بوونی شادی و رابواردن، هه‌ڵاوسانی ئابووری، گرانی، هه‌وڵی په‌رۆش‌هێنه‌ر و تێکهه‌ڵچوونه ناله‌باره‌کانی سه‌ر شه‌قامه‌کان، له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی زیاد کردنی رێژه‌ی توندوتیژی و تیکهه‌ڵچوونی سه‌رشه‌قام وه‌سف کردووه.
ناوبراو گوتوویه‌تی: له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌ست به ناکامیی کۆمه‌ڵایه‌تی به شێوه‌یه‌کی توندوتۆڵ بوونی هه‌یه و ده‌رفه‌تی له‌باری گه‌شه کردن بۆ لاوان بوونی نییه و هاوولاتییان هه‌ست به هه‌ڵاواردن و به‌شخوراوی ده‌که‌ن و تێکهه‌ڵچوونی تێکه‌ڵ به‌توندوتیژی بارودۆخه‌که خراپ‌تر ده‌کات.