کوردستان میدیا: دوو هێلیکۆپتەری رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەردەوام هێزی سپای پاسداران و هێزی بوومی رەوانەی ناوچەی کێلەشین دەکات.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە کاتژمێر ٩ی سەرلە بەیانیی ئەمڕۆوە رێکەوتی ٣ی جۆزەردان، سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە دوو هێلیکۆپتەر، بەردەوام هێزی سپای پاسداران و هێزی بوومی و دەست و پێوەندییەکانیان رەوانەی ناوچەی کێلەشین دەکات.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەو هێلۆکۆپتەرانە هەتا ئێستاش بەردەوام لە ناردنی هێز بۆ بەرەنگاری لەگەڵ پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٣ی جۆزەردان، هێزەکانی پەکەکە پاش سێ حەفتە گەمارۆدانی هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هێرشیان کردە سەریان و لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات شەهید و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
پاش هێرشی چەکداریی هێزەکانی پەکەکە بۆسەر پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات و شەهید بوونی دوو پێشمەرگە لەو حیزبە، پێشمەرگەکانی حیزب دەستیان کردەوە و بەرگرییان لە خۆیان کرد.