کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تراکت و پووستێری تایبەت بە ساڵڤەگەڕی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕییانی بڵاو دەکاتەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەبەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ، ٢٦ـەمین ساڵڤەگەڕی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی لە شاری ڤییەن لەلایەن دیپلۆمات‌تیرۆریستەکانی رێژیمی ئیسلامییەوە، پووستێر و تراکتی تایبەت بەو رۆژەیان بڵاو کردەوە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات بەو بۆنەوە داوا لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکات کە بە بڵاوکردنەوەی ئەو تراکت و پووستێرانە و بەڕیوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، یادی شەهیدانی ڤییەن بەرز رابگرن و تیرۆریزمی دەوڵەتیی رێژیمی ئیسلامی مەحکووم بکەن.
هاوڕێی تێکۆشه‌ر، مامۆستا و رێبه‌ر، دوکتور عه‌بدوڵـڕه‌حمان قاسملوو، سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، رێکه‌وتی ٢٢ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی له‌کاتێکدا که‌بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی پرسی کورد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌نوێنه‌رانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له‌ڤییه‌ن وتووێژی ده‌کرد، له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵلا قادری‌ئازه‌ر، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکرات، به‌ده‌ستی نوێنه‌رانی رێژیمی ئیسلامی شه‌هیدا کرا.
له‌م تیرۆره‌ناجوانمێرانه‌یه‌دا دوکتور فازڵ ره‌سووڵ کوردی عێراقی و مامۆستای زانکۆ له‌ڤییه‌نیش، به‌ده‌ستی تیرۆریسته‌کان شه‌هیدا کرا.
تراکت و پووستێری تایبەت بە بەرزراگرتنی یادی شەهیدانی ڤییەن لە ئالبۆمی وێنەدا گۆنجێندراوە: