کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئامریکا، بەبۆنەی کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی پێنج‌شه‌مه‌٢٨ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٤ی هه‌تاوی، سەید رەسووڵ حەسەن‌زادە، ناسروا بە سه‌ید رەسووڵی ورچان، خەڵکی شاری مەهاباد، بە هۆی جه‌ڵده‌ی مێشکەوە لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە ویلایەتی ئاریزۆنای ئامریکادا کۆچی دوایی کرد.
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئامریکا بەم بۆنەیەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە بەشێک لە پەیامەکەدا هاتووە: سەید رەسووڵ مرۆڤێکی نیشتمانپه‌روه‌ر و به‌شێکی زۆری ته‌مه‌نی پڕ له‌شانازیی خۆی له‌ریزه‌کانی حیزبی دێموکرات بۆ خه‌بات و تێکۆشان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی که‌رامه‌تی گه‌له‌که‌ی و وه‌دی هاتنی ئامانجه‌پیرۆزه‌کانی حیزب، ته‌رخان کرد.
دەقی تەواوی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە رادەگەیەنین کە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٨ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، هاوڕێ سەید رەسووڵ حەسەن‌زادە، خەڵکی شاری مەهاباد که‌له‌نێو جه‌ماوه‌ر و حیزب و خۆشه‌ویستانیدا بە سه‌ید رەسووڵی ورچان ناسرابوو، بە هۆی جه‌ڵده‌ی مێشکەوە لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە ویلایەتی ئاریزۆنای ئامریکادا دڵی پڕ له‌ئه‌وین به‌نیشتمان و حیزبه‌خۆشه‌ویسته‌که‌ی حیزبی دێمۆکرات، له‌لێدان که‌وت.
کاک سەید رەسووڵ مرۆڤێکی به‌مانای وشه‌نیشتمانپه‌روه‌ر و به‌شێکی زۆری ته‌مه‌نی پڕ له‌شانازیی خۆی له‌ریزه‌کانی حیزبی دێموکرات بۆ خه‌بات و تێکۆشان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی که‌رامه‌تی گه‌له‌که‌ی و وه‌دی هاتنی ئامانجه‌پیرۆزه‌کانی حیزب ته‌رخان کرد و به‌رگی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تی له‌به‌ر کرد، چه‌ک له‌شان و گیان له‌سه‌ر ده‌ست له‌هیچ تێکۆشانێک نه‌وه‌ستا.
کاک سه‌ید ره‌سووڵ له‌شۆڕشه‌خوێناوی و هه‌رگیز له‌بیرنه‌کراوه‌که‌ی ٤٦ و ٤٧ له‌ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات‌دا بوو و هاوڕێ و دۆستی نزیکی کاک سولێمان موعینی و کاک ئیسماعیلی شه‌ریف‌زاد و قاره‌مانه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مەی خه‌بات بوو.
پاش شۆڕشی ١٣٥٧ی هەتاویی گەلانی ئێران به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی تێکۆشانی ئاشکرای حیزب، لە کوردستانی عێراق گەڕایەوە کوردستانی ئێران و له ئه‌و کات‌دا ئه‌رکی جۆراوجۆری حیزبی به‌گیان و به‌دڵ به‌ڕێوه‌برد که‌له‌نێو ئه‌وان‌دا له‌هێزی شه‌هید پێشه‌وا‌دا وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی به‌ئه‌زموون و کارلێهاتوو ئه‌رکی فه‌رمانده‌ری یه‌کێک له‌لکه‌کانی هێزی شه‌هید پێشه‌وای وه‌ئه‌ستۆ گرت و به‌ئه‌و په‌ڕێ دڵسۆزی و فیداکارییه‌وه‌ئه‌نجامی‌دا.
به‌تایبه‌ت که‌له کاتی شه‌ڕی سێ مانگه‌دا به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌زموونی پێشووی شه‌ڕی چه‌کداری و ئیمان و باوه‌ڕ به‌سه‌رکه‌وتن، فه‌رمانده‌یی و بوێرییەکی بێ وێنه‌ی له‌خۆ نیشان‌دا که‌به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری مه‌هاباد ناوی کاک سه‌ید ره‌سووڵ ئه‌وه‌ندەی بۆ خه‌ڵک ناوێکی جێگای رێز و نموونه‌ی له‌خۆبردوویی بوو، هه‌ر به‌و راده‌یه‌ش بۆ پاسداران و حکوومه‌تی ئاخووندی ناوێک بوو که‌دوژمن زراوی لێ چووبوو.
کاک سه‌ید ره‌سووڵ لە ساڵی ١٣٦٤ی‌هه‌تاوی، بە هۆی گرفتی بنەماڵەیی بە ناچار وازی لە پێشمەرگایەتی هێنا و چووەوە زیدەکەی خۆی، بەڵام رێژیمی کۆنەپەرەستی ئاخووندی زەخت و فشارێکی زۆری بۆ هێنا و سه‌رئه‌نجام له ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوی، رێگای هەنده‌رانی گرتە پێش و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ژیانێکی سه‌ختی له‌تورکیەدا تێپه‌ڕ کرد و پاشان له‌ئامریکادا گیرسایه‌وه.
هه‌ر وه‌ک پێشتریش، کاک سه‌ید ره‌سووڵ، سۆز و خۆشه‌ویستیی گه‌ل و حیزب له‌دڵیدا کڵپه‌ی ده‌کرد و له‌ئا‌مریکاش به‌پەیوه‌ندی گرتن به‌کۆمیته‌ی حیزب هه‌روا ئه‌ویندارێکی رێبازی شه‌هیدان مایه‌وه.
کاک سه‌ید رەسووڵ، یه‌کێک لەو‌شوڕشگێڕه‌ده‌گمەنانه‌بوو که‌رابردووی حیزبی به‌باشی ده‌زانی و به‌شێکی گرینگ له‌ژیانی ئه‌ودا بوون. هه‌ر بۆیه، ئه‌زموونی به نرخی له‌ژیان و خه‌بات، ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌کانی حیزب له‌خه‌باتی رابردوو و ئێستای، هیواداربوون به‌سه‌رکه‌وتن، هه‌وڵدان بۆ ته‌بایی و یه‌کگرتوویی ریزه‌کانی حیزب، هه‌میشه‌ئه‌و وانه‌به‌نرخانه‌بوون که‌کاک سه‌ید رەسووڵ له‌کۆبوونه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌ران و دۆستانی‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کردن.
سەید رەسووڵ برای شەهید سید حەسەن حەسەن‌زادە بەرپرسی به‌ندیخانه‌ی دۆڵه‌توو (به‌ندیخانه‌ی کاتی شۆڕش) بوو کە لە ناو ریزەکانی حیزبی دێموکرات‌دا شەهید ببوو.
به‌بۆنه‌ی له‌ده‌ست‌دانی کاک سه‌ید ره‌سووڵ حه‌سه‌ن‌زاده، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئامریکا ئه‌وپه‌ڕی داخ و که‌سەری خۆی راده‌گه‌یه‌نێت و سه‌ره‌خۆشیی گه‌رمی خۆی پێشکه‌شی هاوسه‌ری وه‌فاداری، سه‌یزاده‌کولسووم، که‌ساڵانێکی دوور و درێژ به‌تایبه‌ت له‌کاته‌سه‌خته‌کانی خه‌بات‌دا هاوده‌می کاک سه‌ید رەسووڵ بوو، هه‌روه‌ها سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌و خزم و که‌س‌وکار و هه‌موو هاوڕێیانی سەید رەسووڵ ده‌کات.
پیرۆز بێت یادی تێکۆشه‌ری کۆڵنه‌ده‌ر و ماندوونه‌ناس کاک سه‌ید ره‌سووڵ حه‌سه‌ن‌زاده
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – ئامریکا
٢٩ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی