کوردستان میدیا: کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان لە کۆڕیادی مامۆستا ئەحمەد قازی لە وڵاتی سوید بەشداری کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٣٠ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، کۆڕیادێک بۆ رێزگرتن لە ژیانی سیاسی و ئەدەبی و فەرهەنگی مامۆستا ئەحمەد قازی لەلایەن بنەماڵەی قازیـەوە لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو.
لەم کۆڕیادەدا وێڕای نوێنەرانی هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان، چەندین کەسایەتیی سیاسی و فەرهەنگی بەشدار بوون.
شاندێکی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییە کورد و کورستانییەکان بە سەرپەرەستی قادر مێهفەر لەم رێوڕەسمە تایبەتەدا بەشداری کردبوو.
کۆڕیادەکە بە خولەکێک بێدەنگی و راوەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان، پەیامی هاوخەمی هێز و لایەنە سیاسییەکانی بەشداربوو خوێندرانەوە.
لەو پەیوەندییەدا کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان پەیامی هاوخەمیی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی کۆچکردوو مامۆستا ئەحمەد قازی کرد.
لە بەشێکی پەیامەکەدا کە لەلایەن قادر مێهفەرەوە خوێندرایەوە، هاتبوو: مامۆستا ئەحمەد قازی کەسایەتییەکی ناسراو و خاوەن پێگەیەکی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت سیاسیش بوو. ئەو متمانە و پێگەیەی بەدەستی هێنابوو دەگەڕێتەوە بۆ بیروباوەڕ و هەڵوێستەکانی. بیروباوەڕێک کە هانی دەدا تا بەوپەڕی باوەڕبەخۆبوونەوە لە سەختترین و ناهەموارترین بارودۆخەکاندا لە خزمەت بە فەرهەنگ، ئەدەبیات و زمانی کوردی رانەوەستێ و قەڵەمی بەبڕشتیشی لەو بوارانەدا شاکاری بەنرخی تۆمار کردووە و جێگای بایەخە.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی پەیامەکە ئاماژە دراوە: لاپەڕەکانی مێژووی کورد بە شانازییەوە لە ژیان و خەباتی مامۆستا ئەحمەد قازی دەنۆڕێ و رۆڵی ناوبراو لە مێژووی جوڵانەوەی فەرهەنگی و سیاسی کورددا بە گرینگ و بایەخەوە دەنرخێنێ.
لە بەشی کۆتایی پەیامەکەدا، کۆمیتەی هاوکاری هێزە کورد و کوردستانییەکان، هاوخەمیی خۆی دەگەیەنێتە بنەماڵەی مامۆستا ئەحمەد قازی و سەرجەم خەڵکی کوردستان بە گشتی و سەری رێز و وەفا بۆ گەورەیی مامۆستا ئەحمەد قازی دادەنوێنێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆڕەکەدا چەند وتار و بابەتی تایبەت لەسەر کەسایەتیی کۆچکردوو مامۆستا ئەحمەد قازی پێشکەش کران.
لە کۆتایی کۆڕیادەکەدا چەند وتەیەک لەلایەن قاسم قازیـەوە کە بە نوێنەرایەتی بنەماڵەی قازی لەسەر ژیانی سیاسی و فەرهەنگی مامۆستای کۆچکردوو پێشکەش کرا.